بە وێنە.. چیڕۆكی لەقلەقەكەی هەولێر بزانە

:: PM:08:24:13/12/2017 ‌

ئەو لەقلەقەی سەر منارەی مزگەوتی خانەقای ناو شاری هەولێر لە شەڕی ناوخۆ بە دەستی چەكدارێك بە فیشەك  كوژرا، بۆ ماوەی 17 ساڵ هێلانەكەی بە چۆڵی مایەوە، تا ساڵی 2013 جووتێك لەقلەقیان هینا بۆ شوێنە بی نازەكەی لەقلەقی تیرۆركراو و ئەوانەی هێنراویشن تەمەنیان نزیك ساڵێكە. 

ئێستە لەقلەقەكان تەمەنیان بووەتە چوارساڵ و دیمەنێكی زۆر جوانیان بە باخی شار بەخشیوە و بێجووێكیشیان بووە و خێزانەكەیان بووەتە سێ‌ لەقلەق.

ئەو لەقلەقانەی ڕوو لە كوردستان دەكەن دوو جۆرن، سپی و رەش، ئەوانەی سپین ڕوو دەكەنە زرێبار و گوندەكانی دەورووبەری، بەڵام جۆری رەشی ڕووبارەكانی مهاباد و گۆمی كانی بەرازانی ئەو شارە بۆ وەرزی كۆچكردنیان هەڵ دەبژێرن، زستانی ساڵی پار لە دیاردەیەكی سەیردا ژمارەیەكی زۆر لەقلەقی رەش لە سیبریای رووسیاوە خۆیان گەیاندە سەر ڕووبارەكانی نزیك مهاباد و گۆمی كانی بەرازان.

لەقلەق هێمای بەختەوەری و ئاشتەواییە:

خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەقلەقی سپی بە هێمای بەختەوەری و ئاشتەوایی دەزانن و لە نزیك گوندەكانیان هێلانەیان بۆ دروست دەكەن، دارستانەكانی نزیك زرێباری مەریوان بەتایبەت دار بەڕووەكانی دوو گوندی بێلو و دەرەتفی، باشترین شوێنن بۆ لەقلەق و ساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ بینینی ئەو باڵندانە سەردانی ئەو دوو گوندە دەكەن، كە لە میدیاكانی ئێران بە پایتەخت و شاری لەقلەق ناویان دەركردووە.

هەولێر/ عەبدوڵا مەرزانی















وشە - رامیار جەواد