دووەم: چوارینەبەندێکی ئەحمەدی خانی بە چوار زمان بۆ یەکەم جار بخوێنەوە

:: PM:11:06:13/12/2017 ‌
بەرھەمەکانی ئەحمەدی خانی

عەقیدەیا ئیمانێ، بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە. ساڵی ٢٠٠٠ لە سوید چاپ کراوە. نووبەھارا بچووکان، ١٦٨٣، فەرھەنگۆکێکی عەرەبی – کوردی کە بە شیعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە. یەکەم جار لە ١٩٢٦ لە ڕەواندز چاپکراوە. مەم و زین، ١٦٩٢، یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. '"غەزەل و قەسیدە'" ، بەشێک لەو بەرهەمانەی خانین کە هونەرمەندیی خانی پێشان دەدەن و لەڕوی بیرو فەلسەفەی خانی تەواوکەری مەم و زینە.

نەوبەھار یان نووبەھار یان نەوبەھاری بچوکەکان (Nûbihara Biçûkan) ناوی یەکەم فەرھەنگی کوردییە کە لە مانگی ئازاری ١٦٨٣ی زایینی بەرامبەر بە ساڵی ١٠٩٤ی کۆچی، لە لایەن شاعیر و نووسەری کورد ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە کوردی-عەرەبیە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. فەرھەنگی نەوبەھار فەرھەنگێکی عەرەبی - کوردییە و بۆ یەکەمجار لە لایەن «یوسف چیا‌والدین پاشا الخالدی المقدسی» لە پاشکۆی «الھدیە الحمیدیە فی الغە الکردیە»دا لە ١٨٩٢ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە.


نموونەی بەیتێکی:


«رجل» پێ و «رکبە» ئەژنۆ «بگن» سک
«صدر» سنگ و «جید» ئەستۆ «عین» چاڤ

مەم و زین

مەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری گەورەی کورد لە ساڵی ١٦٩٢ لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ. خانی ڕوداوەکانی ناو داستانەکەی سەر لەنوو بەزیاتر لە (۲٥٥۰) دێر هۆنراوە داڕشتەوە . مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکی زمانی کوردییە. یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. ھەژار شاعیر و نووسەری کورد، ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری موکریانی.

نامیلکەیەکی نوێی دۆزراوەتەوە

بەرهەمێكی نوێی شاعیری ناوداری كورد ئەحمەدی خانی لە مەزگەوتێكی شاری "كونیا"ی وڵاتی توركیا دۆزرایەوە. ماڵپەڕی ئاڤێستا بڵاوی كردەوە، ئەم بەرهەمەی ئەحمەدی خانی، كە بە زاراوەی كرمانجیی سەروو نووسراوە، بە ناوەرۆكەكەیدا بۆ فێربوونی خوێندەوارانی كورد نووسراوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی، كە بڵاو كراونەتەوە، ئەو كتێبە ناونیشانێكی دیاریكراوی نییە و تەنیا بەوە دەست پێ دەكات، كە نووسیویەتی پەرتووكی وانە گوتنەوە.

ئەحمەدی خانی لە پێشەكیی ئەو نامیلكەیەدا، باس لە دانانی ئەو نامیلكە و گوتنەوەی وانەی كوردی بۆ قوتابیانی كورد زمان دەكات، كە چ گرینگییەكی هەیە. ئەو نامیلكەیە، 27 لاپەڕەیە و لە چەندان بەشی وەک: زانستی عەرەب، زانستی لۆژیکی تێدا باس لە زانسی فیقه و زانیاریی ئیسلامی و چەندان پرسی پێوەندیدار دەكات. هەر بەشێك بە دەستنووسی سوور دەست نیشان كراوە، كە یەكێك لە تایبەتمەندییە سەرەكییەكانیەتی.

لە هەواڵەكەدا هاتووە ئەو مزگەوتەی شاری كونیا ئەو نامیلكەیەی ئەحمەدی خانیی تێدا دۆزراوەتەوە، گۆڕستانێكی كۆنی تێدایە، كە بەپێی زانیارییەكان گۆڕی گەلێك میری كوردی تێدایە كاتی خۆی زۆر پەرتووك و نامیلكە و بەیازی كۆنی كورد تێدا پارێزراوە، هەتا ئێستیش نەدۆزراونەتەوە.

شیعر، چوارینەبەند:

چوارینەبەندێکی ئەحمەدی خانی، کە بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٧١ لە کتێبی (دیوانا کرمانجی)دا بڵاو بووەتەوە، ڕەنگە زۆرینەی نووسەرانی کورد ئاگەداری نەبن و هەر بەبێدەنگی کتێبەکە تێپەڕێبێ و کەس هیچی لە بارەوە نەنووسیوە و نەگوتووە. ئەمە دەقی چوارینەبەندەکەیە، کە ئەحمەدی خانی بە چوار زمان نووسیویەتی. ئەوانیش زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی)یە:

فات عمري في هواك يا حبيبي كل حال
آهو نالَم هَمْ دمَمَ شُد در فراقت ماهُ سال
گر بينم قانيم دِلرسِنْ چوق أولمش دِر حلال
دین و ئەبتەر بووم ژ عەشقێ من نەما عەقل و کەمال

أنت فكري في فؤادِ أنت روحي في الجسد
لەشکەری هاي غەم تو ملكي دلەم وێرانی کەرد
دادەگلدم عیشق آلِندَنْ ايستَرَمْ سَنْدَنْ مدَدْ
وان تەتەران برنە یەغما عقل و دین و مللک و مال
طالَ غَمي زاد همي شاعَ سري في المَلا
تَشنەئی جام وصالَم چون شهيدي كَربَلا
يوِقسَين ديوانه اولدونْ نيَجه حالمِ أي دلا
یاژنوڤە عیشوەیەک دامن، حبیبا چاڤێت غزال
بتَّ هجرانا حبيبي لستُ مني عالماً
هەردەم ئەز دەردێ فیراقت غافلی ئەز حال من
جان و دلدِنْ عَرضِ قَلِدمْ حالمي جانانه بَنْ
حرض و حالا من تو غافل قط نەپرسی عرض حال
هل لنا من نعمة وصل الحبيب من نصيبْ
أولفَتادم بَر دَرت بى چاره سَر گردان غريب
دردمِز چوق لَك سِنَدَنْ اونه يوق هيچ بَرْ طبيب
ئەی طبیبی من دەوائی دەردێ (خانی) هەر وصال
سەرچاوە/ دیوانا کرمانجی، بەرهەڤوک عەبدوڕەقیب یوسف، یەکەم چاپی چاپخانەی (الاداب) لە نەجەف لە ساڵی (١٩٧١) چاپ کراوە.

 




وشە - ژیڤان خۆرانی