سێكس لە یاریزانانی مانچستەر سیتی قەدەغە كراوە

:: PM:01:11:15/11/2016 ‌

یاریزانێكی پێشووی یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی لەگەڵ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەدا سێكسی لە یاریزانانی تیپەكەی لە وادەیەكدا قەدەغە كردووە.

گواردیۆلا دوای كۆتاهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، ئەم هاوینە بەفەرمی ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی مانچستەر سیتی گرتە ئەستۆ.

لەگەڵ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیدا، گواردیۆلا بڕیاریدا سەمیر نەسڕی یاریزانی فڕەنسی بفرۆشێ و ئێستاش ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بۆ یانەی سڤیلییەی ئیسپانی یاریی دەكات.

نەسڕی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گواردیۆلا لە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی پێیانی راگەیاند كە نابێ دوای نیوەشەو كاری سەرجێی بكەن تەنانەت ئەگەر بۆ بەیانییەكەش پشوو بێت و هیچ چالاكییەكی وەرزشیان نەبێت.

زیاتر گوتی: گواردیۆلا پێی گوتین ئەگەر ویستتان كاری سەرجێی لەگەڵ هاوسەر و خۆشەویستانتان بكەن، دەبێت كارەكە پێش نیوە شەو بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا كە گواردیۆلا زۆرترین كات جەختی دەكردەوە كە دەبێت سەرجەم یاریزانەكان بەباشی بخەون، جەختیشی دەكردەوە كە پێشتر هەمان یاسای بەسەر لیۆنێل میسی و رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی پەیڕەو دەكرد كە دەبووە هۆی ئەوەی بە باشترین شێوە لەنێو یاریگە دەركەون.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م