"ترەمپ پاكستانییە و ناوی راستەقینەی داود خانە"

:: PM:01:31:15/11/2016 ‌

ئێزگەی تەلەڤزیۆنیی پاكستان، بڵاوی كردووەتەوە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، لە پاكستان لە دایك بووە، پێش ئەوەی لەلایەن دایك و باوكێكی ئەمەریكایییەوە هەڵبگیرێتەوە و رەگەنامەی ئەمەریكایی بۆ دەربهێنرێت.

كەناڵی تەلەڤزیۆنیی "نیو نیوز" لە راپۆرتە هەواڵەكەیدا باسی ئەوەشی كردووە، كە ناوی راستەقینەی ترەمپ بریتییە لە داود ئیبراهیم خان و لە هەرێمی وەزیرستانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 1946 لە دایك بووە، هاوكات لەگەڵ هەواڵەكەدا ئەو كەناڵە وێنەی منداڵێكی قژ زەردی داناوە و رای گەیاندووە كە ئەوە ترەمپە لە كاتی منداڵیدا لە پاكستان.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، دایك و باوكە پاكستانییە راستەقینەكەی ترەمپ، لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست داوە، پێش ئەوەی ترەمپ لەلایەن  سەربازێكی بەریتانیایی كە لە هیندستان كاری كردووە ببردرێتە لەندەن و لەوێش لەلایەن دایك و باوكێكی ئەمەریكایییەوە بگیردرێتە خۆ و لە ساڵی 1955 بە دواوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بژی.

ئەگەرچی ئەو كەناڵە راپۆرتە هەواڵەكەی بە رژدییەوە كردووە، بەڵام لەلای بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەو بابەتە بووەتە مایەی پێكەنین و گاڵتە و گەپ.

سەرچاوە: سكای نیوز.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی