گریزمان مانچستەر رەت دەكاتەوە و لە بەرشەلۆنەش زياتر نزیك دەبێتەوە

:: AM:09:49:14/12/2017 ‌

ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە خوازیارە هەر لە خولی ئیسپانیا بمێنێتەوە و نەچێتە خولی نایابی ئینگلیزی.

رادیۆی (كەتەلۆنیا) بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە تا دێت لە گرێبەستی گریزمان لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا نزیكتر دەبێتەوە، هەردوولاش پەیوەندییەكانیان گەیشتووەتە ترۆپكە.

تەنیا كێشە لەبەردەم یانەی بەرشەلۆنە بەهای گرێبەستەكەی گریزمانە كە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێ ئەم كێشەیە بە رێگەی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەزووترین كات كۆتایی پێ بێنێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیش لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی هەوڵەكانی بەتەواوی چڕ كردووەتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ گریزمان.

جێی باسە گریزمان /26 ساڵ/ لە هاوینی 2014 بە گرێبەستێك لە یانەی ریال سۆسیداد پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد و تا ئێستاش بەشداری لە 123 یاریی یانەكەدا لە خولی ئیسپانیا كردووە و 65 گۆڵیشی تۆمار كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م