زۆر گرنگه له‌سه‌ر هه‌موو دایك و باوكێك ئاگادار بن كه منداڵه‌كانیان سه‌یری چ شتێك ده‌كه‌ن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها بزانن زۆرترین كاته‌كانیان به چ شتێكی ئینته‌رنێته‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرتێكدا "یونسێف" ڕێكخراوی منداڵپارێزی ئه‌مه‌ریكی، باسی له‌وه كردووه كه ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی بۆ گه‌وره‌كان دانراون، كه‌چی به پێی ئاماری ساڵانه بێت، ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی منداڵ و هه‌رزه‌كار زۆر له گه‌وره‌كان زیاتره، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین هۆكاره‌كانی له‌ناوبردنی هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌سایه‌تیی منداڵ داده‌نرێت.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرترین به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له ته‌مه‌نی 15 بۆ 24 ساڵن، ئه‌مه‌ش زۆر له ڕێژه‌ی چاوه‌ڕوانكراو زیاتره، چونكه به گشتی %48 دانیشتوانی زه‌وی به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وامی ئینته‌رنێتن، كه‌چی %71ی ئه‌و ته‌مه‌نه به ئینته‌رنێت سه‌رقاڵن و به‌كارهێنه‌رین.
ئه‌م به‌كارهێنانی ئینتهرنێتهش له وڵاتاندا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕانكاری تێدایه، له ئه‌مه‌ریكا %60 ته‌مه‌نه بچووكه‌كان ڕۆژانه ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن، كه‌چی له ئه‌فه‌ریقا ته‌نیا %25 ئه‌و ته‌مه‌نه به‌كاری ده‌هێنن، بۆیه ڕێژه‌ی درووستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له ئه‌مه‌ریكا زۆر زیاتره وه‌ك له ئه‌فریقا.
ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت چۆن وا له ڕۆڵه‌كانی داهاتوو ده‌كات تووشی كیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بن، چونكه ئینته‌رنێت خۆی جۆرێكه له ئالووده‌بوون، زۆر جار وا له منداڵه‌كان ده‌كات له نیوه‌ی شه‌ودا خه‌به‌ریان بێته‌وه ته‌نیا بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت.
له‌به‌رئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ڕێكخراوه ئامۆژگاری دایك و باوكانی كرد به‌رده‌وام چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن، كاتێكی گونجاو بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتیان بۆ دابنێن، باشتریش وایه خۆتان یاری و ڤیدیۆ گونجاوهكانیان بۆ داونڵۆد بكه‌ن، تا ڕێگر بن له ئالووده‌بوون و فێربوونیان به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، چونكه هه‌رچه‌ند به‌كاری بهێنن زیاتری لێ ده‌بینن، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات هه‌موو جۆره شتێكی گونجاو و نه‌گونجاو بێته به‌رچاویان و ڕه‌وشت و په‌روه‌رده‌یان تێك بچێت و دووباره كۆنتڕۆڵ نه‌كرێته‌وه.