دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ددانی به‌وه نا كه قودس پایته‌ختی ئیسرائیله، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه دژایه‌تیی كرا. خاتوونه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی "ماجیده روومی"یش له‌وباره‌یه‌وه گۆرانییه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و گۆرانییه‌ی روومی به‌ناوی "قودس بۆ ئێمه‌یه" و له كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی له یوتوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته هه‌زاران كه‌س گوێیان لێ گرتووه و ده‌ستخۆشییان لێ كردووه. به‌ڵام پێگه‌كه ئاماژه‌ی نه‌داوه كه خاوه‌نی تێكست و میلۆدیی گۆرانییه‌كه كێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه روومی گۆرانییه‌كی نوێی تری بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ناوی "ما كنت قول" كه له میلۆدیی مه‌روان خورییه و تێكسته‌كه‌یشی جرمانۆس نووسیویه‌تی. موزیكی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند میشال فازڵ دابه‌ش كراوه. ئه‌و گۆرانییه تایبه‌ته به یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی مردنی دایكی روومی.
ماجیده روومی كه گۆرانیبێژێكی دیاری عه‌ره‌بی و لبنانییه، له ساڵی 1956 له شاری سور له باشووری لبنان له دایك بووه. دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌یان كۆچیان بۆ توركیا كردووه، له‌وێ نازناوی "روومی"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1975ه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر دیاره‌كانی ئه‌و بواره. له زانكۆی لبنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه. له هه‌رزه‌یییه‌وه جیا له گۆرانیگوتن، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناودار یوسف شاهین به‌هره نواندنه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و له فیلمێك به‌ناوی "" به‌شداریی كردووه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی زۆر ناوداره و به‌رانبه‌ر له زۆر له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب و دنیا گۆرانیی گوتووه. دایكی دوو كچه به‌ناوه‌كانی "هه‌لا و نوور". له‌ناو بواری گۆرانیی عه‌ره‌بیدا، نازناوی "فریشته‌ی گۆرانیی عه‌ره‌بی" بۆ بڕاوه‌ته‌وه.