دروستكردنی شەربەتی پەتاتەی شیرین لەگەڵ چەند پێكهاتەیەكی تر و ئامادەكردنی شەربەتێكی تێكەڵە، لەلایەن شارەزایان پشت ڕاست كراوەتەوە، كە سوودی یەكجار گرنگی دەبێ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكر لە خوێن و نەهێشتنی مەترسییەكانی نەخۆشی شەكرە، هاوكات توانای بینینیش بەهێز دەكات.
پەتاتەی شیرین یەكێكە لە بەروبوومە كشتوكاڵییە بەسوودەكان و گرنگی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكانی تێدایە و ئاستی هۆرمۆنەكانی لەش ڕێك دەخات و ڤیتامینەكانی B6 ، C لەگەڵ D بە ڕێژەیەكی زۆر باش تێدایە، ئەم ڤیتامینانەیش زۆر پێویستن بۆ گەشەكردنی ئێسك، پرۆسەی هەرسكردن، دروستكردنی خانەی خوێن.
جیا لەوانەیش پەتاتەی شیرین بڕێكی باش ئاسنی تێدایە لەگەڵ پۆتاسیۆم، بێتا كارۆتین و مەگنیسیۆم، كە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكەن و فشار كەم دەكاتەوە هەرچی مەگنیسیۆمیشە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و یارمەتی بەرهەم هێنانی خڕۆكەی سوور و سپی خوێن دەدات. هاوكات دەتوانێ پێكهاتەی بێتا كارۆتین بۆ ڤیتامین A بگۆڕێت، ئەم ڤیتامینە توانای بینین بە هێز دەكات.
چۆنیەتیی ئامادەكردنی شەربەتی پەتاتەی شیرین
یەك تا دوو پەتاتەی شیرین لەگەڵا چوار بۆ شەش قەدی كەرەووز و دوو گێزەر و كەمێك دارچین ئامادە بكەن و ئنجا جگەلە دارچینەكە هەموو پێكهاتەكان بكەنە خەڵاتێكی كارەبایی و لێی بگەڕێن تا تەواو لەت دەبن و دەبن بە گیراوەیەك، پاشان دارچینەكەی بەسەردا بكەن.
خواردنی ئەم شەربەتە بەیانیان زوو دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر لە خوێن و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە و لە گرفتەكانی بینین دوورتان دەخاتەوە.