كولەكەی سەوز بە یەكێك لە سەوزە گرنگەكان دادەنرێ و دەتوانرێت بەچەندان شێوە بۆ خواردن ئامادە بكرێت، بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان لە پێكهاتەكەی بوونیان هەیە و ئەگەر ڕۆژانە كولەكە بخۆن، ئەوا لە گرفتەكانی پێست و نەخۆشییەكانی دڵ بە تەواوی دوورتان دەخاتەوە.
یەكەم: پێست و لەش دەپارێزێت
كولەكەی سەوز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A كە ئەم ڤیتامینە وەكو دژە ئۆكسیدێك كار دەكات، و یارمەتی توانەوەی شلەكان دەدات تا بە شێوەیەكی ئاسان لە ڕێگەی لەشەوە بمژرێت، هەروەها ڤیتامین C تێدایە كە بەسوودە بۆ پاراستنی خانەكانی لەش لە ڕەگە ئازارەكان. كولەكە بەگوێرەی پێویست پرۆتین و چەوری و DNA ی خانەكان بەسوودە و كاتێك ئۆكساندن ڕوودەدات و زیان بەخانەكان دەگەیەنێت و چەندان نەخۆشی لێ دەكەوێتەوە، بەڵام بە خواردنی كولەكەی سەوز و زۆربوونی ڕێژەی ڤیتامین C لە لەش، ڕێگە لە تەواوی ئەو زیان و نەخۆشیانە دەگرێ، كە بە هۆی ئۆكساندن لەناو جەستە تووشمان دەبن.
دووەم: كێش دادەبەزێنێت
بەكارهێنانی كولەكەی سەوز زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە و رێجیم دەكەن، چونكە بڕێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە و خواردنێكی سووكە لە پرۆسەی هەرس دا، لە كوپێك گیراوەی كولەكە تەنیا 19 كالۆری هەیە، بۆیە شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە كە كولەكە سوودی زۆرە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ كێشی لەشیان داببەزێنن.
سێیەم: دڵ بە بەهێزی و تەندروستی دەهێڵێتەوە
ئەم سەوزەیە 290 میلیگرام پۆتاسیۆم لە هەر كوپێكی گیراوەكەی دا هەیە، كۆمەڵی پزیشكانی دڵ لە ئەمەریكا هێما بۆ ئەوە دەكەن، كانزای پۆتاسیۆم یارمەتییەكی گەورەی دڵ و سووڕی خوێن دەدات تا لە فشاری خوێن و كاریگەرییە خراپەكانی سۆدیۆم لەناو جەستە ڕزگارمان ببێ
چوارەم: بۆ ئافرەتی دووگیان گرنگە
كولەكە هاوشێوەی سەوزەكانی تر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كە سوودێكی زۆر دەگەیەنێت بەخانەكانی DNA ی خانەكان، ئەم پێكهاتە خۆراكییە زۆر گرنگە بۆ ئافرەتی دووگیان یارمەتی بیركردنەوەی زیاتر دەدات و ڕێگە لەگیرانی دەمارەكان دەگرێت.