سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:03:06:14/12/2017 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی ئاراستەی ئێزیدییەكان كرد و ڕای گەیاند، "بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییە‌وە پیرۆزبایییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی‌ ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم."

دەقی پەیامەكە:
 
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
 
بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییە‌وە پیرۆزبایییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی‌ ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم.
 
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی و بەخێروخۆشی و كامەرانی جەژنەكانیان پیرۆز بكەن.
 
مسعود بارزانی
١٤ـی١٢ـی٢٠١٧



وشە - سه‌رخێڵ هاشم