بوومەلەرزە سنووری گەرمیانی گرتەوە

:: PM:04:48:14/12/2017 ‌
كەمێك لەمەوبەر بە دیاریكراوی بە سەعات 4:27 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك سنووری گەرمیانی گرتەوە و بە ئاشكرا لەلایەن هاووڵاتییانی شارۆكەی كەلارەوە هەستی پێ كرا.

پەیامنێری "وشە" لە كەلار ڕای گەیاند، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنوورەكەی گرتووەتەوە و كەشناسیی سنوورەكەش ڕای گەیاندووە كە بوومەلەرزەكە بە گووڕی 3.8 بووە و بە قووڵای 12 كیلۆمەتر لەنێوان كەلار و بەرلووت ڕووی داوە.

بوومەلەرزەكە لە دەربەندیخان و سلێمانی هەستی پێكراوە و ناوەندی بوومەلەرزەكەش ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لەكاتێكدایە كە ماوەی مانگێكە بە بەردەوامی بوومەلەرزە شارەكانی سنووری گەرمیان و دەربەندیخان و هەڵەبجە دەگرێتەوە و بەهۆیەوە زیانی مادی و گیانی دروست بووە و تا ئێستەش بەشێك لە هاووڵاتییان ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان.

گەرمیان/ سەبری هۆرینی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم