زۆربه‌ی كه‌سه‌كان به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستی پشت و ملیان وازیان له به‌كارهێنانی پشتی هێناوه له‌كاتی خه‌وتندا، هه‌روه‌ها پسپۆڕانیش ده‌ڵێن ئه‌م حاڵه‌ته ئاساییه و به‌سووده و هیچ زیانكی نییه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
sleep" كه تێیدا باسی نه‌خه‌وتن ده‌كات به‌بێ سه‌رین (پشتی) و ده‌ڵێت ئایه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته؟، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خه‌وتن به‌بێ پشتی زیانی ته‌ندروستی نییه، چونكه یارمه‌تی بڕبره‌ی پشت (عه‌مودی فه‌قه‌ری)، ده‌دات و ڕێگه نادات زیانی به‌ر بكه‌وێت و زۆر بنووشتێته‌وه، بگره زۆربه‌ی كات به‌سوودیشه.
هه‌روه‌ها له دنیادا به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی وا ڕاهاتوون له كاتی خه‌وتندا پشتی نه‌خه‌نه ژێر سه‌ریان و به‌كاری نه‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و كرداره ئه‌مه ناگه‌ێنێت كه زیان به ته‌ندروستی بگه‌ێنێت وه‌ك زۆرجار له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌گوترێت كه خه‌وتن به‌بێ پشتی خراپه بۆ پشت و مل.
به‌پێی وته‌ی پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی كه ده‌ڵێن، خه‌وتن به‌بێ پشتی ماسولكه‌كان و بڕبره‌ی شان و مل ده‌پارێزێت له هه‌وكردن و دروستبوونی ئازار له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌وێكی ته‌ندروستیان هه‌بێت، چونكه بوونی پشتی له ژێر سه‌ردا زۆربه‌ی كات ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له ناوچه‌ی شان و ملدا.