بوتین: كاری رووسنەفت سوودی بۆ ئێمە و هەرێمی كوردستانی نیوچە سەربەخۆ هەیە " />

"لە پێوەندی لەگەڵ گەلی كورددا بەردەوام دەبین"
بوتین: كاری رووسنەفت سوودی بۆ ئێمە و هەرێمی كوردستانی نیوچە سەربەخۆ هەیە

:: PM:05:33:14/12/2017 ‌

 لە لێدوانێكیدا سەرۆكی رووسیا لەبارەی گرێبەستە واژووكراوەكەی نێوان كۆمپانیای نەوتی "رووسنەفت"ی رووسیایی و هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە كاری كۆمپانیای "رووسنەفت" سوودی بۆ ئێمە و هەرێمی كوردستانی نیوچە سەربەخۆ هەیە.

 ئەمڕۆ پێنجشەم لە میانەی كۆنگریەكی ساڵانەی رۆژنامەوانی كە بە بۆنەی كۆتایی ساڵ رێك دەخرێت، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا رای گەیاند، كاری "رووسنەفت"، كە گەورەترین كۆمپانیای رووسیایە، لە هەرێمی كوردستانی عێراق، سوودی بۆ هەرێمە نیوچە سەربەخۆكە و بۆ ئابووری رووسیاش هەیە.

 لە هەمان لێدواندا ڤلادیمێر پوتین، لەبارەی پچڕان یان بەردەوامبوونی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڵێ‌، هۆكارێك نابینم بۆ بەردەوام نەبوونی پێوەندی لەگەڵ گەلی كورددا، بۆیە بەردەوام دەبین.

 پوتین چەند رۆژێكە وەك كەسێكی سەركەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسوكەوت دەكات، لە میانەی ئەو چەند رۆژی رابردووشدا سەردانی هەریەك لە توركیا و سووریا و میسڕی كرد و وەك براوەی جەنگ لە سووریا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی رووسیای لە سووریا دا و بڕیاریشە كۆنگرەی سوچی لە مانگی داهاتوودا لەبارەی ئایندەی سووریا ببەسترێت، قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە كورد بە بڕیاری پوتین لە لووتكەكە بەشدار بێت.

سەرچاوە/ رۆیتەرز




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل