گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێل له‌ مێژوودا كامه‌یه‌؟

:: PM:07:27:14/12/2017 ‌

چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دنیا هه‌ن ئۆتۆمبێلی وا دروست ده‌كه‌ن كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌ خه‌یاڵ به‌ دووره‌، له‌ هه‌مانكاتدا نرخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ كه‌ زۆر كه‌س ناتوانێت بیانكڕێت و ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ مااڵپه‌ڕی "cnbc" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێل ده‌كات له‌ مێژوودا و ده‌ڵێت، گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێل له‌ مێژودا كۆمپانیای "ڕۆڵس ڕۆیس"، به‌رهه‌می هێناوه‌ و ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نایابه‌، له‌ ئیتاڵیا دروست كراوه‌ كه‌ نرخه‌ی 30 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ گرانترین و به‌ نرخترین ئۆتۆمبێلی نوێ له‌ هه‌موو دنیادا.

ئۆتۆمبێلی پێشوو كه‌ به‌ناوی "بۆگاتی شیڕۆن" بوو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی كلاسیك بوو نرخه‌كه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ‌بوو و‌ كه‌ به‌ به‌نرخترین ئۆتۆمبێل داده‌نرا له‌ دنیادا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ كۆمپانیای "ڕۆڵس ڕۆیس" به‌ ماڕكه‌ نوێیه‌كانی به‌ پێش ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌كه‌وێ له‌ ڕووی نرخه‌وه‌ .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری به‌شی دیزاینی كۆمپانیای "جیلیس تیلۆر"، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ كڕیاره‌كان دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها‌ زۆر زه‌حمه‌تیشه‌ بتوانرێ كۆپی دووه‌‌می له‌سه‌ر به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه‌، چه‌نكه‌ نرخی تێچووی زۆر زۆره‌.










وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان