یه‌كێك له خۆشترین و به‌تامترین میوه له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ناره، هه‌ر له كۆنیشه‌وه ئه‌م میوه‌یه به‌وه به‌ناوبانگ بووه كه میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان كه جه‌سته ده‌پارێزن له نه‌خۆشی.
سركه‌ی هه‌ناریش یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی میوه‌ی هه‌نار، كاتێك ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاگر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌كوڵێنرێت تا ڕه‌نگه‌كه‌ی ڕه‌ش ده‌بێت و پاشان له‌ناو شوشه‌یه‌ك ده‌پارێزرێت، ئه‌م گیراوه‌یه چه‌ندان سوودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، له‌و سوودانه‌شی كه بۆ جه‌سته هه‌یه‌تی ئه‌مانه‌ن:
سركه‌ی هه‌نار له كۆمه‌ڵێك ترشی ئه‌ندامی پێك هاتووه، بۆیه له چاره‌سه‌ری چه‌ندان نه‌خۆشی به‌كاردێت، وه‌ك نه‌خۆشی ئه‌ستوربوونی باڵه‌كانی ده‌ست كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری تێیدا په‌یدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌م سركه‌یه ڕێگری له كۆبووه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله ده‌گرێت.
گیراوه‌ی سركه‌ی هه‌نار له كۆمه‌ڵێك ڤیتامین پێك هاتووه، كه چاره‌سه‌ری سكچوون ده‌كات و خوێن به‌ربوونی ناوچه‌ی مایه‌سیری ڕاده‌گرێت، هه‌روه‌ها كاتێك ئه‌م سركه‌یه ده‌خۆنه‌وه به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی ئازاری سینگ و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی جه‌سته ده‌دات.
ده‌توانن سركه‌ی هه‌نار بۆ زه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كان زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌یان هه‌یه، ئه‌م سركه‌یه لووله‌كانی خوێنیش چالاك ده‌كات و خوێن به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێیاندا تێپه‌ڕده‌بێت و ده‌بێته هۆی چالاككردنی جه‌سته.