كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی بوومەلەرزەیەكی ئابووری دروست دەكات

:: PM:08:55:14/12/2017 ‌

 كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی تایبەت بە دروستكردنی دەرمان بڕیار دەدات كە 14 هەزار فەرمانبەر لە كار دوور بخاتەوە، ئەوەش بە بوومەلەرزییەكی ئابووری لەناو ئەو وڵاتە وەسف دەكرێت.

 كۆمپانیای "تیفاع"، كە یەكێكە لە كۆمپانیا جیهانییەكان لە بواری دەرمان، ئەمڕۆ بڕیاری دا بۆ دوو ساڵَی داهاتوو هەلی كار لە 14 هەزار فەرمانبەر وەربگرێتەوە، ئەوەش دوای راگەیاندنی پلانێكی نوێ دێت كە دوای دابەزینی نرخی دەرمانەكانی رای گەیاندووە.

 كۆمپانیاكە رای گەیاند، داهاتی داراییان لە ساڵی 2017 زۆر لەوە كەمتر بووە كە پێشبینیان كردووە.  بارەگەی ئەم كۆمپانیایە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی تەلئەبیب، وەك رای گەیاندووە بە رێژەی %25  فەرمانبەرەكانی لە هەموو لقەكانی لە جیهاندا كەم دەكاتەوە.

 ساڵی رابردوو، كۆمپانیای تیفاع كەوتە ژێر قەرزێكی زۆرەوە، كاتێك لەگەڵ كۆمپانیایەك كەوتە ركابەری. ئێستەش بەپێی ئەو پلانەی بۆ دوو ساڵی داهاتوو دایناوە، كۆمپانیاكە پێشبینی دەكات سێ ملیار دۆلار لە كۆتایی 2019 پاشكەوت بكات.

 كەمكردنەوەی فەرمانبەران ناوەندی سیاسی و ئابووری ئیسرائیلی نیگەران كردووە، چونكە تەنیا لە ناوخۆی ئیسرائیل، حەوت هەزار كەس بێكار دەبن. یەكێك لە سایتە ئیسرائیلییەكانیش بڕیاری كۆمپانیاكە بە "بوومەلەرزەی ئابووری" وەسف دەكات و سەندیكاكانیش داوای خۆپێشاندان دەكەن.


سەرچاوە / المصدر 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل