خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان (شارا ئیبراهیم)، له نوێترین پۆستیدا دوو وێنه‌ى نوێى له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و به ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی.
شارا ئیبراهیم، لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی دوو وێنەی بڵاوکرووهتەوە کە جیاواز لە وێنەکانی تری (عەدەسەی) لەچاودایە و ڕه‌نگى چاوى گۆڕیووه، هەوادارانی سەرسام کردووە بە جوانییەکەی.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه.
ناوبراو لە ماوەی پێشوودا وازی لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو هێنا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو، لە ئێسته گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی کوردماکس شۆ کردووە کە دەبێتە پێشکەشکاری ئەو کەناڵە، بەڵام لەماوەی پێشوودا هۆکاری پێشکەش نەکردنی پرۆگرامەکەی بۆ بارودۆخی ئێسته‌ی کوردستان گەڕاندەوە و هەروەها وا چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی نوێ‌دا دەست بە پەخشی بەرنامەکەی بکرێت.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.