خانمە پێشكەشكاری شۆخ و شه‌نگى ناودارى كورد (ئەژین ئازاد)، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین وێنەی بڵاو کردووه‌ته‌وه و به ستایلێكى نوێوه ده‌ركه‌وتووه، هه‌وادارانى وه‌سفى جوانى ئه‌مجاره‌ى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشان ڕه‌خنه‌ى لێ ده‌گرن.
خانمە پێشكەشكاری پێشووی کەناڵی کوردسات (ئەژین ئازاد)، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسام کرد بە جوانییەکەی، هه‌ندێكیان ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێ ده‌گرن كه لاسایى شاراى كردووه‌ته‌وه له گۆڕینى ڕه‌نگى چاویدا.
ئەژین لەلاپەرەی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردووەتەوە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ستایلی قژی گۆڕیوە و هەروەها (عەدەسە) کردووه‌تە چاوى، به‌شێكیان هەوادارانی وەسفی جوانییەکەی دەکەن.
ئه‌و خانمه ئێسته وازى له كارى پێشكه‌شكارى و ڕاگه‌یاندن هێناوه، خه‌ریكى كارى مۆدێله و به هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامى بازرگانى بۆ ماڕكه‌كانى جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكارى له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
بەشێك له هه‌وادارانى پێیان وایە ئەم ستایلەی وێنه‌كه‌ى پێوه گرتووه ئەژین زۆر جوانە و لە ڕوخساری هاتووە، زیاتر له كچێكى ورووێنه‌ر ده‌چێت.
بەشێكی تریش پێیان وایە ئەم ستایلە جوان نییە و خانمان دەبێت قژیان خاو بێت، بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێش دەربكەون.
ئەژین ئازاد، پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بوو، بەڵام ئێسته کاری مۆدێل دەکات، لەدایکبووی شاری سلێمانییە.