خانمه گۆرانیبێژى شۆخوشه‌نگى لاوى كورد (هێڤى موڕاد)، سه‌رقاڵى كارى نوێیه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و كار بۆ گۆرانیيه‌كى نوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م، هێڤى له كاتى كاركردنى بۆ نوێترین به‌رهه‌مى له وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "نوێترین كارى هونه‌ریم بریتییه له كاركردن بۆ گۆرانییه‌كى نوێ به‌شێوه‌ى دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و هاوسه‌رى خۆشه‌ویستم سه‌باح حاجۆ به‌ناوى "حه‌شتە دكم"، ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و به‌مزووانه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و گۆرانییه له شیعرى بنگین نسووه و له ئاوازى خۆمه و له ستۆدیۆى سنان له ئيسته‌نبوڵ كارى تۆماركردنى بۆ كراوه و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كارى كلیپى بۆ ده‌كه‌ین".
لەبارەی ئه‌وه‌ى به‌نیازن كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد و كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "هیواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازى بۆ كورد و كوردستان ده‌خوازم، زۆر حه‌زده‌كه‌ین كار بۆ گۆرانییه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام شیعرمان ده‌ست نه‌كه‌وت به‌داخه‌وه، ئه‌گه‌ر تێكست و شیعرێكى باشمان ده‌ست بكه‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یكه‌ین به گۆرانى و گۆرانى بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڵێم وه‌ك كوردێك كه ئه‌ركێكى سه‌رشانمه".
شایه‌نى باسه هێڤى یه‌كێكه له خانمه شۆخوشه‌نگه ده‌نگخۆشه‌كانى كورد و خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌مى هونه‌رییه و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ژیان به‌سه‌رده‌بات و به‌شدارى كار و چالاكى هونه‌رى كوردى به‌به‌رده‌وامى ده‌كات، خه‌وندا ڕۆژ ناوى دوا گۆرانى بڵاوكراوه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه و له شیعر‌و ئاوازى نارین عومه‌ره و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كارى بۆكراوه و له ستۆدیۆى دریمس كارى تۆماركردنى بۆ كراوه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى