بە ڤیدیۆ: هێنانە خوارەوەی ئاڵای عێراق بەردەوامە

:: PM:05:15:15/12/2017 ‌

منداڵانی كەركووك بەردەوامن لە هێنانە خوارەوەی ئاڵای عێراق و هەر ئاڵایەكی عێراق لە قوتابخانەیەك هەڵدەدرێت دوای چەند سەعاتێكی دەیهێننە خوارەوە.

ڕۆژی پێنجشەم 14ـی كانوونی یەكەم، منداڵە بێ نازەكانی كەركووك كاتێك دوو هەمەڕی سەربازی میلیشیاكانی حەشد دەچنە قوتابخانەییەكی كوردی و ئاڵایەكی عێراق لە گۆڕەپانی قوتابخانەكە هەڵدەدەن دوای تەنها دوو سەعات ئاڵاكە دەهێندرێتە خوارەوە.

لەكاتی هێنانە خوارەوەی ئاڵاكەی عێراق هاوشێوەی چالاكییەكانی پێشمەرگە كە بەر لە ساڵی 1991 لەناو شار ئەنجامییان دەدا دژی ڕژێمی بەعس ئەو منداڵانەش بەهەمان شێوە هەست بە شانازییەك دەكەن و شوێنەكە جێدەهێڵن.

داخ لە دڵی ئەو منداڵانە هەرگیز ئەو ڕۆژەیان لە یاد ناچێت كە لە ژێر غەدر و فرۆشتنی شاری كەركووك ئاڵای كوردستانیان بە بەرچاویان هێنرایە خوارەوە، بۆیە ئێستە قبوڵی ناكەن و نایانەوێت ئاڵای عێراق بە بەرچاویان لە قوتابخانەكەیان هەڵبكرێت.

هێنانە خوارەوەی ئاڵای عێراق لە كەركووك وەكو دیاردەیەكی لێهاتووە لە قوتابخانەكان ئەمە دووەم جارە لە قوتابخانە كوردییەكانی شاری كەركوك دەهێنرێتە خوارەوە و لە پێشوو لە یەكەمین ڕۆژی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر كوڕێكی گەنج ئاڵای عێراقی لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی میلیشیاكانی حەشد هێنایە خوارەوە.




وشە - رامیار جەواد