كچە كوردێك دەبێتە شاژنی جیهان

:: PM:06:31:15/12/2017 ‌

كچە كوردێك بەشداری لەشانۆگەرییەكی جیهانی دەكات و تێیدا دەبێتە شاژنێكی جیهانی و رۆڵی سەرەكی تێدا دەبێنێ و ئێستە لە وڵاتی سوید نمایش دەكرێت ڕۆژانە.

ئاڵا بە"وشە"ـی راگەیاند، "زەنوبیات لە بیرە" ناوی نوێترین بەرهەمی شانۆییمانە لە وڵاتی سوید نمایشی دەكەین بەزمانی بیانی، هەروەها لەو شانۆگەرییەدا لەگەڵ چەندین خانمە ئەكتەری تری جیهانی لە وڵاتانی جیاواز رۆڵی تێدا دەبینین و رۆڵەكان بەرجەستە دەكەین و وەك تاكە خانمی كورد بەشدارم تێیدا و رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینم بەزمانی سویدی كەرۆڵی شاژنی جیهانی زەنوبیایە.

ئاڵا دەڵێت، ئەو شانۆگەرییە باس لە خانمان و مێژوی مرۆڤایەتی دەكات كە شانازی بەخانمان دەكات، رۆڵەكەم لەو شانۆگەرییەدا رۆڵی شاژنم هەیە كەدەستێكی باڵای هەبوو لە پێشكەوتن و باس لە شاژن و باس لە شەش خانمی تری جیهانی دەكات.

زنوبیات ژنێكە نزیكەی 1777ساڵ پێش ئێستە لەشاری تادمۆر لەسووریا لەدایكبووە و كاتێ هاوسەرەكەی دەكوژرێت دەبێتە شاژن و رۆڵێكی زۆر گرنگی دەبێت لەنێوان ئیمپراتۆری فارسەكان و ئیمپراتۆری رۆمەكان، لە ماوەی پێنچ ساڵ ئیمپراتۆری رۆمی داگیر دەكات.

وشە/ شاخەوان شێخانی



وشە - رامیار جەواد