ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات پاشەكەوتی مووچە هەموو هێ.ەكانی پێشمەرگە و هەموو پێشمەرگەیەك ناگرێتەوە بەڵكو پلە باڵاكان و پێداچونەوە بەژمارەی پێشمەرگە و نەهێشتن و بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە وجودیان نییە و تەنها لیستیان پێ پڕكراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 15ـی كانوونی یەكەم، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رای گەیاندووە، دوای ئەوەی نیگەرانی زۆرێك لە پێشمەرگەكانم پێگەیشت لە بارەی كەمكردنەوەی مووچەی پێشمەرگە و پاشەكەوتكردنی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەپەلە بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە كردووە.
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، خۆشبەختانە ئێوارەی ئەمڕۆ دڵنیایم پێدرا كە بابەتی پاشەكەوتی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگەی ئاسایی و فعلی ناگرێتەوە، بەڵكو پلە باڵاكان و پێداچوونەوە بەژمارەی پێشمەرگە و نەهێشتن و بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە وجودیان نییە و تەنها لیستیان پێ پڕكراوەتەوە، بۆیە دڵنیابن مووچەكانتان وەكو خۆی دەمێنێتەوە.
هەواڵی پاشەكەوت كردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەكاتێكە لە كۆتا كۆبوونەوەی نێوان پەرلەمان و حكوومەت ئاشكرا كرا پێداچوونەوە بە مووچەی هێزە تەناهییەكانیش دەكرێت.