له پێناو فیلمێكی نوێی، تامر حوسنی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له دیزاینه‌كانی پێشووی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان نه‌یان ناسیوه‌ته‌وه.
فیلمی "البدله" به مانای "قات'' نوێترین به‌رهه‌می فیلمی تامر حوسنی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ناوداری میسرییه، له‌م فیلمه‌دا تامر ڕۆڵی لیوایه‌كی پۆلیس ده‌بینێت، یه‌كه‌م جاره له ژیانیدا شێوه‌ی ڕووخساری وا له‌سه‌ر ستایلی كۆن لێ بكات، سمێڵێكی باریكی بێ ڕیشی هێشتووه‌ته‌وه، قاتێكی پۆلیسی ڕژدی له‌به‌ردایه، ئه‌مه‌ش وای له هه‌وادارانی كردووه به ئه‌سته‌م بیناسنه‌وه، چونكه به ته‌واوی جیاوازه له شێوه‌ی پێشووی.
ئه‌م فیلمه له داڕشتنی تامر حوسنی خۆیه‌تی، سیناریۆ و ده‌رهێنانی به‌هجه‌ت قهمهر و ده‌رهێنانی محه‌مه‌د عه‌دله، جگه له تامر چه‌ند ئه‌كته‌رێكی لێهاتووی میسری تر به‌شدارییان له‌م فیلمه كردووه، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له سینه‌ماكانی میسر و دنیادا بڵاو بكرێته‌وه.
"تصبح علی خیر" دوایین به‌رهه‌می فیلمه كه تامر به‌شداریی تێدا كردووه، كه له فیلمه‌كانی جه‌ژنی قوربانی 2017 له سینه‌ماكان په‌خش كرا و سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێنا.