بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕێكەوتننامەیەكی هاوبەشیان هەیە، بەڵام بەر لە جێبەجێکردن لە پارێزگای هەولێر هەڵوەشایەوە.
لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر پاڵێوڕاوی شەش بەڕێوبەری شارەدێ كرا، بەڵام فراکسیۆنی یەكێتی و گۆڕان بە پێچەوانەی یەكتر دەنگیان دا .
دلێر حوسێن ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فڕاكسۆنی گۆڕان بە "وشە"ی ڕاگەیاند ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان لە سەرەتای ناوهێنانی ئەم كاندیدانە پرسمان بە یەكێتی كرد، بە فه‌رمی داوای كۆبوونەوەمان كرد و داوامان کرد یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بین."
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت "دواتر لەلایەن سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاگادار كراینەوە كە ئەوان ئازادن و ئەیانەوێت لەم پرسە هەڵوێستی خۆیان هەبێت و هەڵوێستی هاوبەشمان نەبێت ".
لەبارەی دەنگدانی ئەمڕۆی فراكسیۆنی یەكێتی، "وشە" پێوەندی بە ڕێباز بێركۆتی سەرۆكی فراکسیۆنەکە كرد بەڵام پێوەندییەكەی وەڵام نەدایەوە .
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خاوەنی 31 ئەندامە، 25 كورسی بۆ حزبەكان و شەش كورسیش بۆ كەمە نەتەوایەتییەكان دیاری كراوە.
رۆژی 17 ئایار/مایۆ له شاری سلێمانی هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌یان ئیمزا كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 2009 نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی جیابووه‌وه و تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی خه‌ریكی دانوستاندن بوون بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه، میدیاكانی گۆڕان به‌رده‌وام یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانیان به گه‌نده‌ڵ ناوده‌برد و به‌جۆره‌ها شێوه هێرشیان ده‌كردنه سه‌ر، به‌ڵام دوای رێككه‌وتننه‌كه، ئیتر هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له گه‌نده‌ڵی داماڵران و بوونه‌وه به كه‌سی شاره‌زا و پاك، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی گۆڕان بووه، به‌شێك له هه‌ڵسوڕاو و كادره دیاره‌كانی گۆڕانی نیگه‌ران كردووه و به‌شێكیشیان ده‌ستیان له‌و حزبه كێشایه‌وه، هاوكات له‌لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌و حزبه نیگه‌ران و ناڕازین له‌و رێككه‌وتنه.
هه‌ولێر/ رامیار جەواد