ئه‌مڕۆ فیلمی كوردی "سه‌گی برسی" به‌شداری له چه‌ند فێستیڤاڵێكی جیهانیدا ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته ئاستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته ئاماده‌كراوه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵانه.
"سه‌گی برسی" نوێترین فیلمی كوردی ده‌رهێنه‌ر ڕاژان عه‌زیزه، ئه‌مڕۆ به‌شداری له دوو فێستیڤاڵی جیهانی له دوو وڵاتی جیاواز ده‌كات، شانبه‌شانی فیلمه بیانییه‌كان پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كان ده‌كات.
هه‌ردوو فێستیڤاڵی "ته‌هه‌رقا" و "كام" ئه‌مڕۆ ده‌ست به نمایشكردنی فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان ده‌كه‌ن، له هه‌ردووكیشیاندا فیلمی سه‌گی برسی تێیدا به‌شداره، بڕیاره فێستیڤاڵه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ درێژه بكێشن، دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر فیلمی براوه‌دا بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی سێ مانگدا به‌شداری له زیاتر له حه‌وت فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێ به‌خشراوه، ڕێی تێ ده‌چێت له فێستیڤاڵی ته‌هه‌رقاش كه یه‌كێكه له ئیڤێنته سینه‌مایییه گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ڵات وه‌ربگرێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دواییانه ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ڕێی به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه كراونه‌ته سه‌ر كورد و له ڕێی نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان خوڵقێنه‌ری داعش و ناردنیانن وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی