فه‌یسبووك له‌ 2018 ده‌گۆڕێ


كۆمپانیای زه‌به‌لاحی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، بۆ ساڵی داهاتوو كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانێ خه‌ڵكی له‌ تۆڕه‌كه‌یدا ڕابكێشێت و سیسته‌می ڕیكڵامكردنیش ده‌گۆڕێ و سیسته‌می ڤیدیۆش نزیكی یوتیوب ده‌كاته‌وه‌.

ساڵی 2017 بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك باش نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی توانی له‌ تۆڕی ئینستاگرام ژماره‌ی هه‌ژماره‌كان زیاد بكات، به‌ڵام له‌ تۆڕی فه‌یسبووك پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نه‌یتوانی له‌و ڕكابه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵ گووگڵ هه‌یه‌تی، بباته‌وه‌ و هێشتا وێبگه‌ڕی گووگڵ و ماڵپه‌ڕی یوتیوب پێشه‌نگن و فه‌یسبووك پله‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌ گه‌ڕ تا ساڵی داهاتوو هیچ نه‌بێ بگه‌ڕێته‌وه‌ پله‌ی دووه‌م.

گرووپی فه‌یسبووك له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی ڕای گه‌یاند، له‌ به‌كره‌ی هه‌واڵه‌ نوێیه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڤیدیۆی زیاتر بخه‌ینه‌ سه‌ر تایم لاینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی گه‌ڕانی به‌كارهێنه‌ردا باشتر پێی بگات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌كارهێنه‌ر ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌و نوێكارییانه‌ی له‌ فه‌یسبووك ده‌كرێ، كاتێك له‌ تایم لاین ڤیدیۆیه‌ك ده‌بینی، كلیكیشی له‌سه‌ر نه‌كه‌ی، كورته‌یه‌كت پیشان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجت ڕابكێشێ، ئه‌مه‌ش ئێسته‌ وه‌ك ئه‌زموون له‌ ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و نوێكارییه‌یه‌ كه‌ یوتیوب كردوویه‌تی و ڕێ له‌ فێڵكردن و ساخته‌كاری ده‌گرێ.

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ فه‌یسبووك له‌ مه‌رجه‌كانیشی كه‌مێك دابه‌زێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادتر بتوانن بابه‌ته‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌


وشە - كوردۆ شابان


AM:11:36:16/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌