دایكێك بڕیاری دا ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كچه بچووكه‌كه‌ی زۆر به جوانی بكات، وا له ئاماده‌بووانی بكات هه‌رگیز بیریان نه‌چێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌شی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تێچوو.
"ڕۆشێك فۆكێڵك" ژنێكی 22 ساڵی ئوستراڵییه، خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێكه، بۆ له‌دایكبوونی كچه بچووكه‌كه‌ی بڕیاری دا گه‌وره‌ترین و سه‌رنجڕاكێشترین ئاهه‌نگی بۆ ساز بكات، له‌به‌رئه‌وه ئاهه‌نگێكی ڕازاوه و جوانی بۆ ئه‌نجام دا، تێێدا گه‌وره‌ترین كێكی له‌دایكبوونی بۆ ئاماده كرد، باخی ئاهه‌نگه‌كه‌یان به ڕه‌نگی په‌مه‌یی، پیازی، سپی و چه‌ن ڕه‌نگێكی كاڵی تر ڕازانده‌وه، بۆ هه‌ر میوانێكیش جانتایه‌ك له خواردن و شیرینی ئاماده‌كراو دانرابوو.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا 77 خێزان و 27 منداڵی براده‌ری كچه‌كه‌ی به‌شدارییان كردبوو، ئه‌مه‌ش وای كردبوو ئاهه‌نگه‌كه به‌رگێكی جیاواز له ئاهه‌نگه ساده‌كانی تری له‌دایكبوون بپۆشێت، دڵی كچه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و منداڵه به‌شداربووانه‌ی تری خۆش كرد.
ئه‌م ژنه ده‌ڵێت، ویستوومه به‌م ئاهه‌نگه یادگارییه‌كی مێژوویی بۆ كچه‌كه‌م و خێزانه‌كه‌م تۆمار بكه‌م، بۆیه هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به مێشكمدا هاتووه بۆم ئه‌نجام داوه، كۆی گشتی هه‌موو خه‌رجی ئاهه‌نگه‌كه‌ش گه‌یشته زیاتر له 25 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش وای كرد ببێته گرانترین ئاهه‌نگی له‌دایكبوون له دنیادا.