له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان له ته‌نگژه‌ی قووڵى دارایی و ئابووریدایه و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى ئه‌وه له حكوومه‌ت ده‌گرن كه نه‌یتوانیوه رێگری یان به‌ره‌نگاری دزینى ئه‌و پارانه ببێته‌وه كه گه‌نده‌ڵكاران بردوویانه، په‌رله‌مانتارێك به واژووی 26 په‌رله‌مانتار، پڕۆژه بڕیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات. سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی وا ده‌ڵێ.
ئاماده‌كردنى پڕۆژه بڕیارێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موڵكى گشتى، هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى پلانى ستراتیجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه تا ئێسته بڕیاری كۆتایی بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌دراوه، هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنى ژماره‌ى كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی كه به‌پێى ئامارى ده‌سته‌كه، تا ئێسته 123 كه‌یس ئاراسته‌ی دادگا كراون و 39 كه‌یسیش بڕیاری كۆتایان تێدا دراوه، هه‌روه‌ها 197 داوای هه‌واڵده‌ر و 178 داوای سزایی هه‌بووه.
له‌و 39 كه‌یسه‌ى ئاراسته‌ى دادگا كراون، 18یان حوكمی سه‌ركۆنه و سزای گرتنی بۆ بڕاوه‌ته‌وه كه سزاكه‌یان له نێوان چه‌ند مانگێك تا هه‌شت ساڵ گرتن ده‌بێت، 57 كه‌یسیش له قۆناغی دادگاییكردندایه.
ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بریتییه له "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و موڵك و سامانه‌ى به ناڕه‌وا به ده‌ست هاتوون، جا هه‌ر كه‌سێك خیانه‌تى كردبێت یان گه‌نده‌ڵى كردبێت و به نایاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بووبێت، ده‌بێت موڵك و سامانه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى".
له ماده‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌دا ئاماژه به‌و كه‌سانه كراوه كه له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس به نایاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه و داوای كردووه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و ده‌بێت موڵك و پاره‌ى دزراو بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ى پڕۆژه بڕیاره‌كه، پێشنیاز كراوه میكانیزمی جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه له ماوه‌ى سێ مانگدا بێت و لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی و دیوانى چاودێری دارایی پێك بهێنرێت بۆ ئه‌نجامدانی.
عه‌لى هالۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كاری پڕۆژه‌كه، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه كوردستان له پرسی چاكسازی زۆر دوا كه‌وتووه، به تایبه‌ت به‌هۆى ئه‌و ته‌نگژه قووڵه‌ى دارایی و ئابووری كه به‌گوته‌ی ئه‌و "وای كردووه خه‌ڵك ئینتیماى بۆ وڵات نه‌مێنێت".
"بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵك و چه‌سپاندنى دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى دزراو، پێویسته په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانى تر به رۆڵى خۆیان هه‌ستن و كاری په‌رله‌مان ده‌ركردنى یاسا و چاودێریی حكوومه‌ته، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌یبه‌ت و ئیراده‌ى هه‌یه و ئاگاداری ناخۆشییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانه، ده‌بێت له‌سه‌ر هێڵ بێت و كار بكات، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێ به خه‌ڵك بڵێین نه‌مانتوانى ببین به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ى ئێوه". هالۆ وای گوت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره واژووى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانى تری بۆ پڕۆژه‌كه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كردووه، بۆ "وشه" گوتی، "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بوێرێ پڕۆژه‌كه بخاته به‌رنامه‌ى كار، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن". ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بیه‌وێ هه‌یبه‌ت بۆ خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌بێت ده‌نگی پێ بدات و حكوومه‌تیش ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ چاكسازیی بكات ئێسته كاتیه‌تى، ته‌نانه‌ت ده‌بێت حزبه‌كانیش هاوكار بن بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان.
لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ی ده‌سپاكى پێی وایه هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی گرنگه، به‌ڵام وه‌رگرتنى بۆچوونى ده‌سته كه ماوه‌ى سێ ساڵه كار له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات بۆ پڕۆژه بڕیاره‌كه، گرنگتر ده‌بوو.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، "په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌ركردنى بڕیار یان هه‌مواركردنى یاسا ده‌توانێ رۆڵى گه‌وره بگێڕێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیاره‌كه پرس به ئێمه نه‌كراوه".
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاشكرای كرد له داهاتووى نزیكدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ده‌سپاكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ هه‌مواركردنى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان.
"هه‌موو یاسایه‌ك له جێبه‌جێكردندا كه‌موكوڕییه‌كانى ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه‌یش له ماوه‌ى سێ ساڵى جێبه‌جێكردنى یاساكه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كوێی یاساكه پێویستى به هه‌مواره، بۆیه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌سه‌ر هێڵین بۆ دانیشتن و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌مواركردنى یاساكه". ئه‌نوه‌ر وای گوت.
له‌باره‌ى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێ، "هه‌بوونى پارێزبه‌ندی بۆ هه‌موو به‌رپرس و توێژه‌كان یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كان، جگه له‌مه، كۆمه‌ڵێك خاڵى تر هه‌یه كه ده‌سته مه‌به‌ستیه‌تى پێش كۆتاهاتنى ئه‌مساڵ هه‌مواری بكاته‌وه".
به‌پێى پێوه‌ری شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه هه‌ڵسه‌نگاندن و ریزبه‌ندی ده‌سپاكی بۆ 177 وڵات ده‌كات، عێراق 167ه‌مین وڵاتی گه‌نده‌ڵه.
ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دووى ئایاری ئه‌مساڵ بڕیاری دا ستراتیجی نیشتمانى دژه گه‌نده‌ڵى بگرێته‌به‌ر و لیژنه‌ى باڵای بۆ پێك بهێنێت، كه ده‌سته‌ى ده‌سپاكی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوێكى به‌ریتانى دایانڕشتبوو، به‌ڵام تا ئێسته بڕیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردووه.
گه‌نده‌ڵی له كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك هه‌موو به‌رپرسان ددانی پێدا ده‌نێن و چه‌ندان جار لیژنه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ته‌وه چه‌ندان ده‌زگه‌ی تایبه‌تیش بۆ چاودێری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ده‌ست نه‌خراوه‌ته سه‌ر برینه‌كه، وه‌ك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژی یه‌كشه‌می رابردوو له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی گوتی، "نه‌مانتوانیوه دزه گه‌وره‌كان بگرین".