له وڵاتی پێرو له پێناو پاراستنی دره‌خته‌كانی دارستانی وڵاته‌كه‌یان، كچانی ئه‌و وڵاته بڕیاریان دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دره‌خته‌كان بكه‌ن و بیانپارێزن.
"ڕیچارد تۆرێس" قه‌شه و هونه‌رمه‌ندێكی دیاری وڵاتی پێرووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌ی پێشوودا دره‌خت بڕینه‌وه له وڵاته‌كه‌یدا ڕووی له زیادبوون كرد، ده‌ستی كرد به بانگه‌شه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی كولتووری "هاوسه‌رگیری له پێناو ڕزگاركردن"، ئه‌م كولتووره‌ش له كۆنه‌وه بۆ پاراستنی ژیانی دره‌خته‌كان ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و كچانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دره‌ختێك ده‌كه‌ن، ده‌بێت له ماوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا به ته‌واوی ئه‌و دره‌خته بپارێزن، ڕێگری بكه‌ن له هه‌ر زیانێك كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی بێت، به هیچ جۆرێك نه‌هێڵن بێته بڕین.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش كاتی ماره‌كردنی ئه‌و بووكانه‌یه كه ڕیچارد له دره‌خته‌كانی ماره‌كردوون، ئه‌وانیش به‌ڵێنی پاراستنیان داوه: