ئەردۆغان داخوازیی شاجوانی مەغریب بۆ ئەکتەرێکی تورکیا دەکات

:: PM:03:22:15/11/2016 ‌

بە گوێرەی ئەم کۆمەڵە وێنەیەی لە خوارەوە دانراون، کە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردوونەتەوە، سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوێنێ دووشەم 14ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم ئامادەی رێوڕەسمی ئەڵقەگۆڕینەوەی شاجوانی وڵاتی مەغریب ئیمان ئەلبانی  و ئەکتەری بەناوبانگی دراما تورکییەکان موراد یڵدرم بووە.

لەو بارەیەوە پێگەی ENIYAKIT بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەردۆغان خۆی داخوازیی ئیمان ئەلبانیی لە بنەماڵەکەی کردووە بۆ ئەو ئەکتەرەی تورکیا، کە ئیمان پێشتر هەڵگری ناسناوی شاجوانی وڵاتەکەی بووە بۆ ساڵی 2006.

موراد یڵدرم، لە دایک بووی ساڵی 1979ی تورکیایە و ئێستە تەمەنی 37 ساڵە، پێشتر هاوسەرگیرییەکی تری کردووە و جیابووەتەوە، لە چەندان فیلم و درامای تورکی رۆڵی گێڕاوە، سەرەکیترینیان کە بە هۆیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، بریتی بوو لە زنجیرە درامای "ئاسی" کە لە ساڵی 2007 نمایش کرا و موراد تێیدا کارەکتەری "ئەمیر"ی بەرجەستە دەکرد، کە یەکێک لە رۆڵە سەرەکییەکانی ئەو درامایە بوو، دواتریش دراماکە دۆبلاجی سەر زمانی عەرەبی کرا و لە چەند کەناڵێکی وڵاتانی عەرەبی نمایش کرا، هەروەها دراماکە دۆبلاجی زمانی کوردیش کراوە.

سەرچاوە: سپوتنیک-ویکیپیدیا.








وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی