چوار چارەسەری سروشتی بۆ لەناوبردنی بەردی گورچیلە

:: PM:02:53:16/12/2017 ‌
گورچیلە یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەش مرۆڤ، كە یارمەتی كردنەدەرەوەی ژەهری لەش و پیسی خوێن دەدات و لە رێگەی میزەوە، بەهۆی پاڵاوتنی ژەهر و پیسییەكانی ناو خوێن، زۆر كەس بەرد لە نێو گورچیلەیان دروست دەبێ، كە ئەمەش ئازارێكی یەكجار بەهێزی هەیە و گرفت بۆ كارەكانی گورچیلە دروست دەكات، شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە پێویست ناكات پەنا بۆ نەشتەرگەری ببەن، بەڵكو دەتوانن لە ڕێی ئەم چوار چارەسەرە سروشتییە بەسەر بەردی گورچیلە زاڵ ببن و لەناوی ببەن.

دروستبوونی بەردی گورچیلە لە ئەنجامی كارا نەبوونی گورچیلەوە دروست دەبێت كەلە ئەنجامی ئەو ژەهرانەی دەگەنە گورچیلە و دواتر دەبن بەكریستاڵی كانزایی و پاشان بەردی گورچیلە دروست دەبێ و  دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازارێكی زۆر و  رێگری كردن لە ڕۆیشتنی میز بۆ میزڵدان و كردنەدەرەوەی دەكات، بەڵام هەندێك چارەسەری سروشتی هەیە كە یارمەتی كردنە دەرەوەی بەردی گورچیلە دەدات بەشێوەیەكی سروشتی كاری گورچیلە ئاسانتر دەكات.

چوار چارەسەری سروشتی بۆ رزگاربوون لەبەردی گورچیلە
یەكەم: فاسۆلیا، بە پاقلەی شێوە گورچیلەیی ناسراوە یارمەتییەكی زۆری كردنی دەرەوەی بەردی گورچیلە دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینی گیانلەبەرییە و ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین   B ی تێدایە و تەندروستی گورچیلە و كۆئەندامی میز باشتر بێت.

دووەم: كەرەووز، ئەم سەوزەیە وزەیەكی زۆر دەدات بە گورچیلەكان، بەكارهێنانی تۆی كەرەووز لە چا یان هەر وەكو بەهارات ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت.

سێیەم: شەربەتی هەنار، بەپێی نوێترین توێژینەوە كە پزیشكان ئەنجامیان داوە و بۆیان دەركەوتووە  كە ماددەیەك لە هەنار  هەیە، ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت. ئەگەر مەترسی دروستبوونی بەرد لەسەر گورچیلەكانت هەبێت، دەتوانن ڕۆژانە یەك تا دوو كوپ شەربەتی هەنار بخۆنەوە، بەمەیش لە بەردی گورچیلە بە تەواوی ڕزگارتان دەبێت.

چوارەم: ئاو، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە، بەڵام كاتێك بەردی گورچیلەت هەبێت پێویستە شلەی تەواو لەناو سیستەمی لەشدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەڵقوڵانی ئاوەوە یارمەتی كردنە دەرەوەی كانزا زیادەكان و بەردی گورچیلە بدات.ئەگەر كاتێكی دیاریكراوت نەبێت بۆ خواردنەوەی ئاو، ئەوا بەگوێرەی كاڵی و تۆخی ڕەنگی میز دەتوانن بزانن كە لەشتان پێویستی بە ئاوە.

سەرچاوە/1mhealthtips


وشە - ئاوات ئازاد