ژن و مێردێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به بوونی شتێكی نامۆ له ماڵه‌كه‌یاندا كرد، كامێرای چاودێرییان بۆ ته‌واوی ژووره‌كان دانا، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت جنۆكه له ماڵه‌كه‌یاندا هه‌یه.
له ناوچه‌ی كێنت له به‌ریتانیا، ژن و مێردێك به ته‌نیا له ماڵێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیان، ماوه‌یه‌ك بوو هه‌ستیان به چه‌ند ده‌نگێكی سه‌یر و نامۆ ده‌كرد له ماڵه‌كه‌یاندا، ورده ورده نیشانه ترسناكه‌كان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چوون، تا وای لێ هات ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كه‌شیان هه‌ستی پێ كرد، به‌رده‌وام سه‌رنجی شوێنه‌كانی ماڵه‌كه‌یان ده‌دا.
ئه‌م ژن و مێرده بڕیاریان دا كامێرایه‌كی چاودێری له ماڵه‌كه‌یان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستی و دروستی ده‌نگه نامۆكانی ماڵه‌كه‌یان تێ بگه‌ن، بۆیه ڕۆژێك كامێراكانیان له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه دانا و خۆیان چوونه ده‌ره‌وه، كاتێك هاتنه‌وه تارمایییه ترسناكه‌كه‌یان له كامێراكانه‌وه بینی، له‌به‌رئه‌وه هه‌رزوو ده‌ستیان به باركردن له‌و ماڵه كرد و به‌جێیان هێشت.