ئه‌حمه‌د زاوێتی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیار له‌ناو میدیاكانی دنیا و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستانی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌زیره، له ژێر ناونیشانی "
كوردستان بۆ فرۆشتن.. كێ فرۆشتی و كێ كڕی؟" له بلۆگه‌ری ماڵپه‌ڕی جه‌زیره بابه‌تێكی چڕی داناوه، "وشه" وه‌ك خۆی كردوویه‌تی به كوردی و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری 1975، كاتێك باوكم و دوو له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه، هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی باوكم داوایان له دایكم كرد، باش ئاگای لێ بێ، چونكه ئه‌وان فریای كه‌وتن و چه‌كه‌كه‌یان لێ وه‌رگرت، پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێ. ئه‌وكات من هێشتا له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌نم بوو، هیچم نه‌ده‌زانی، ته‌نیا تووشی خه‌مناكی بووم، چونكه ده‌مزانی دایك و باوكم زۆر خه‌مبارن، به‌ڵام ده‌مویست له ده‌می گه‌وره‌كانه‌وه قسه بدزم و بزانم بۆچی باوكم ده‌یویست خۆی بكوژێ و بۆچی ئاوا به خه‌مباری گه‌ڕایه‌وه؟!
ئه‌و كاته هه‌موو كه‌س ده‌یانگوت، هه‌موو شتێك كۆتای هات و كوردستان فرۆشرا و شاخیش فریامان نه‌كه‌وت. ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی كرێی گوێدرێژێكمان نه‌بوو تا شاخه‌كانی پێ ببڕین، نه‌مانتوانی وه‌ك زۆرێك له ماڵی پێشمه‌رگه‌كانی تر، به‌ره‌و ئێران و توركیا بڕۆین، بۆیه به ناچاری گه‌ڕاینه‌وه و باوكم خۆی به‌ده‌سته‌وه دا و بۆ باشووری عێراق نه‌فی كرا و پێنج ساڵی ته‌مه‌نی له‌وێ له دووریی ئێمه له "عه‌ڕعه‌ڕ" به‌سه‌ر برد، له‌سه‌ر سنووری سعوودیه و منیش وه‌ك منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ له‌گه‌ڵ شه‌ش خوشك و برا و دایكم، تا ئه‌و كاته‌ش له یه‌ك ژووری خانوویه‌كی قوڕ له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژاری دهۆك ده‌ژیاین.
براكه‌م (خوا عافووی بكات) و خوشكێكم كه چه‌ند ساڵێك له من گه‌وره‌تر بوون، به پرسیاركردن بێزارم ده‌كردن:
چۆن كوردستان فرۆشرا؟ كێ فرۆشتی و كێ كڕی؟ بۆ فرۆشرا؟ ئه‌گه‌ر كوردستان فرۆشرابێت، ئه‌ی داهاتووی ئێمه چی لێ دێت، كێ دهمانگڕێ و دهمانفرۆشێتهوه؟
هه‌میشه له پرسیاره‌كانم، تووڕه‌ییم له ڕووی هه‌ردووكیان ده‌بینی، چونكه بێزاركه‌ر بوون، چونكه هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ من پێ نه‌بوو، نه‌شیانده‌توانی به هیچ ڕازیم بكه‌ن.
ڕۆژان هات و ڕۆیشت، زانیم كه شای ئێران كوردستانی به نرخێكی كه‌م به سه‌دام حوسێن فرۆشتووه! دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند شوێنێكی ستراتیجیی سنووریی له‌گه‌ڵ عێراق خۆش بووه، به‌مه‌ش ده‌رگه‌ی له مه‌لا مسته‌فا بارزانی گرتبوو تا نه‌توانێ بچێته‌وه تاران و ده‌رگه‌ی سنووری ڕۆژئاواشی به ڕووی سوپای عێراقدا كرده‌وه تا خۆی پێدا بكات و له كوردستان گه‌مارۆی پێشمه‌رگه بدات، ئیتر ئاوا به ئاسانی شای ئێران، كوردستانی به سه‌دام فرۆشت و له ڕێككه‌وتنی جه‌زائیری 1975 به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا واژوویان كرد، ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ی گوایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كورد نۆكهرییان بۆ ده‌كات!
ئه‌و بازرگانییه‌ی كرا چونكه حه‌رام بوو، شای ئێران خێری لێ نه‌بینی و دوای چوار ساڵ له‌ناو چوو، شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا كرا و هه‌موو شتێكی له ده‌ست چوو، سه‌دامیش كه له‌و ڕێككه‌وتنه حه‌رامه‌ی له‌گه‌ڵ شا كردبووی په‌شیمان بووه‌وه و بووه هۆی شه‌ڕێكی هه‌شت ساڵی له‌گه‌ڵ ئێران و عێراقی بۆ ده‌یان ساڵ گه‌ڕانه‌وه دواوه و نزیكی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی له هه‌ردوولا كوژران، زۆر له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر بێوه‌ژن و و هه‌تیو دروست بوون، دوو هێنده‌ی كوژراوه‌كانیش كه‌مئه‌ندام دروست بوو. دوای ئه‌وه‌ش داگیركردنی كوێت و هه‌ردوو شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق، پاشان گه‌مارۆ و شه‌ڕێكی تر بۆ له‌ناوبردنی سه‌دام له 2003 و هێشتا زنجیره‌ی ئه‌و مۆتهكانی به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ن تا ئێسته به‌رده‌وامن، هه‌مووی له ئه‌نجامی ئه‌و فرۆشتنه ناشه‌رعییه‌ی كوردستان له نێوان عێراق و ئێران كرا دروست بوو.
فزولێتی خۆم وای لێ كردم دوای ئه‌وه ته‌ماشای مێژووی كورد بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی مافی ده‌وڵه‌تیان له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه پێ نه‌درا و به ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆت دابه‌ش كرا، بینیم له‌م بازرگانیكردنه به كورد له نێوان ئه‌وه‌ی كڕیویه‌تی و ئه‌وه‌ی فرۆشتوویه‌تی، شتی زۆر سه‌یر كراوه!! به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك كێك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا دابه‌ش كرا و بازرگانییه‌كه بووه باو، ئیتر دوای ئه‌وه له نێوان كڕیاران و فرۆشیاران له ئێران، توركیا، عێراق و سووریا زۆر بوون و ماوه‌ی 100 ساڵه خه‌ریكین.
كوردستان له مه‌هاباد ساڵی 1947 فرۆشرا، كاتێك یه‌كێتیی سۆڤێت به ئاماده‌بوونی به‌ریتانیا وه‌ك گه‌واهیده‌ر، به ئێرانی فرۆشت، نرخه‌كه‌شی بریتی بوو له چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری و كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به دیاری به‌خشرایه ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی و وه‌زیرانی له سێداره بدات و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردیش بپلیشێته‌وه و بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك نه‌هێڵێ.. پێش ئه‌وه‌ش شۆڕشی شێخ مه‌حموود له سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی شانشینی كوردستانی ڕاگه‌یاند، فرۆشرا و ئه‌م جاره سهرهۆزهكانی كورد به‌شدارییان له‌و كڕین و فرۆشتنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیز كرد، دواتریش بازرگانییه‌كه بڵاو بووه‌وه و له توركیا به ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر و لۆزان به‌رده‌وام بوو، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك نه‌مێنێ به ناوی دۆزی كورد، ئیتر دوای ئه‌وه فرۆشتنه‌كه به‌رده‌وام بوو تا ئێسته..
دوای 42 ساڵ له یه‌كه‌م فرۆشتن كه وه‌ك منداڵێك ئاگه‌داری بووم، دوای ئه‌وه‌ی نیو سه‌ده‌م له ته‌مه‌نم بڕی، ویستی خوا وابوو، ئه‌م جاره وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك ئاماده بم بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و كوردستان، به تایبه‌تی به‌یانیی ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، ئه‌و دیمه‌نانه‌م گواسته‌وه كه بریتی بوون له له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك، دوای سه‌ركه‌وتنێكی كورت و به‌په‌له له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان قسه‌م كرد له كاتی ڕاكردندا بوون و بۆ دهزگهكهم ده‌گواسته‌وه، به‌ده‌م خۆیانه‌وه ده‌یانگوته‌وه: "كه‌ركووك ته‌واو، فرۆشرا.. فرۆشرا.."
كێ فرۆشتی و كێ كڕی؟
ئه‌م جاره‌یان، زوو لایه‌نه‌كانی كڕین و فرۆشتنه‌كه ئاشكرا بوو، به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی تر و ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا به ئێرانی فرۆشتووه به به‌شداریی به‌كرێگیراوه ناوخۆیییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا، هه‌ڵبه‌ت به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له توركیا، عێراق، به‌ریتانیا و شوێنی تر، ئه‌م ئاماده‌بوون و گه‌واهیدانه‌شیان به‌بێ به‌رانبه‌ر نه‌بووه! به‌ڵام ورده‌كاریی فرۆشتنه‌كه چی بووه و به‌چه‌ند فرۆشراوه؟! هێشتا وه‌ڵامی ئه‌مه‌یان پێویستی به گه‌ڕانێكی زۆرتره. ئاوا وه‌ك ده‌بینن، كوردستان كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌ره‌باوی كڕین و فرۆشتنه، وه‌ك چۆن پێشتر له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی كۆیله، له سه‌رده‌مانی پێشتردا، كڕین و فرۆشتن به مرۆڤه‌وه ده‌كرا و هیچ بڕیارێكی به‌ده‌ست خۆی نه‌بوو.
به ماندوویی له ڕووماڵه ڕۆژنامه‌وانییه هه‌ره بێزاركه‌ره‌كه گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، "یوسف"ی ته‌مه‌ن نۆ ساڵی كوڕم لێی پرسیم، بۆچی پێشمه‌رگه كه‌ركووكی به‌جێ هێشت؟ ئایا ئیتر كه‌ركووك كوردستان نییه؟ ئایا ئه‌وانه‌ی گوتیان به گیانمان كه‌ركووك ده‌پارێزین و مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌مان بڕۆن، ئایا مردن؟ عێراق بۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌ركووك و كوردستان، ئێمه عێراقی نین؟ پرسیاره‌كانی یوسفی كوڕم له پرسیاره‌كانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی من له 1975 هۆشیارانه‌تر بوو، من ئه‌وكات له برا و خوشكه‌كه‌م ده‌پرسی كه له خۆم گه‌وره‌تر بوون، نازانم ئه‌وه له به‌ختی ئه‌وه یان بهدبهختییهتی كه پرسیاره‌كانی له‌وانی من به‌هێزتر بوون، به‌ڵام ده‌زانم زۆر بێزاریان كردم، زۆر له ڕووماڵه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه بێزاركه‌رتر بوون.
چیرۆكی كڕین و فرۆشتنهكهم بۆ گێڕایه‌وه، یوسف پێی گوتم، باوكه بۆچی به‌بێ شه‌ڕ و وێرانكاری، كوردستانیان پێ نه‌فرۆشین و به پاره‌كه‌ی له دوورگه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی ده‌ریا بژین، به‌بێ ئه‌وه‌ی عێراق له باشوورمان بێ و توركیا باكور و ئێران و سووریا له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، تێیدا نه ئه‌مه‌ریكا و نه به‌ریتانیا هه‌بێ، ڕێك له ناوه‌ڕاستی ده‌ریا بین، ته‌نیا ده‌ریا چوارده‌ورمان بگرێ و تێیدا خانوو دروست بكه‌ین و به‌هه‌شتێك بۆ خۆمان بڕازێنینه‌وه. وه‌ك ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كوردستان كه هه‌میشه گۆرانی به‌سه‌ردا ده‌ڵێین و نایبینین و تێیدا ناژین!. ئایا هیچ دوورگه‌یه‌ك له ده‌ریادا نییه كه كه‌س نه‌یه‌وێ، ده‌یكڕین و تێیدا ده‌ژین.
به مۆته‌كه‌ی پرسیاره‌كانی یوسف خه‌وتم، له خه‌ونیشمدا هیچ وه‌ڵامێكم ده‌ست نه‌كه‌وت، تا به‌یانیی ڕۆژی 18ی ئۆكۆتبه‌ری 2017 خه‌به‌رم بووه‌وه و یوسفم هه‌ستاند تا به ده‌موچاوێكی گرژه‌وه بچێته قوتابخانه..