خواردنی شەكر بەرێژەیەكی كەم سوودی هەیە بۆ جەستە، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە بە ڕێژەیەكی زۆر بخورێت ئەوا زیانی هەیە بۆ جەستە و تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەمان دەكات.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
scienceblog" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە زیانەكانی زۆر خواردنی شەكر دەكات و دەڵێت، خواردنی شەكر بەڕێژەیەكی زۆر زیان بەجەستە دەگەێنێت و دەبێتە هۆی تووشبوونی كەسەكە بە چەندان جۆری نەخۆشی مەترسیدار وەك شەكرە و شێرپەنجە.
توێژەرەوان رای دەگەیەنن كە خواردنی شەكر سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیه ئەگەر بە كەمی بخورێت، بەڵام سوودەكەی كاتییە و دواتر دەبێتە هۆی نەخۆشی، وەك شەكرە، قەڵەوی، زۆربوونی چەوری خوێن، نەخۆشی دڵ، خراپبوونی ددانەكان و شێرپەنجە ئەگەر بە ڕێژەیەكی زۆر بیخۆی.
له ئەنجامی چەند لێكۆڵینەوەیەكیشدا دەركەوتووە، كە زۆر خواردنی شەكر ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە مادەی كالۆری تێدایە كە چەوری جەستە زیاد دەكات و لە جەستەدا كەڵەكەی دەكات، هەروەها یەك گرام لە شەكر چوار كیلۆگرام كالۆری تێدایە.