گەورەترین پیزا چووە كتێبی گێنسەوە

:: PM:06:27:16/12/2017 ‌

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بۆ یەكەم جار گەورەترین پیزا لە وڵاتی ئەقریقیادا دروست كرا، كە چەندان هەزار چێشتلێنەری بەتوانای ئەفریقیا كاریان تێدا كرد و بووەتە خاوەن ژمارەی پێوانەیی گەورەترین پیزا.
 
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "eater" باس لە گەورەترین پیزا دەكات كە لە دنیادا دروست كراوە و دەڵێت، لە شاری نۆروود كە دەكەوێتە باشووری وڵاتی ئەفریقیا رێكۆردێكی نوێ تۆمار كرا بە دروستكردنی گەورەترین پیتزا لە دنیادا، بەمەیش ناوی چووە كتێبی گێنس.

لە ماوەی چەند سەعاتێكدا پیتزایەكە دروست كراوە، كە پێوانەی تیرەكەی 122 مەتر دووجا بە هەشت ئینجە، ئەو مادە خۆراكییانەی لە پیزاكەدا بەكار ھێنراوە نزیكەی  10 تەن دەبێت بەم شێوەیە: دوو تەن مادەی مۆزەریلا، دوو تەن ئارد، 1,984  پاوەند ئاوی تەماتە و ساس، 200 كیلۆ رۆن، 3,960  پاوەند پەنیر.

كۆی گشتی كێشی ئەم پیتزایە كە دروستكراوە 26,883 پاوەندە كە ئێستە خاوەنی نازناوی گەورەترین و قووڕسترین پیتزای دنیاوە و ژمارەی پێوانەیی شكاندووە بۆ گەورەترین پیتزای دنیا، كە لە هەشتی مانگی دیسەمبەری ساڵی 1990دروست كراوە.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان