كه‌یلان عه‌بدوڵا خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس"، دوای دابڕانێكی زۆر له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی باوكی، به قه‌شه‌نگی و قسه خۆشه‌كانی، گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شاشه و یه‌كه‌م پڕۆگرامیشی تۆمار كرد و ده‌نگدانه‌و‌ه‌یه‌كى باشى له‌ناو هه‌وادارانى دروست كرد به بوونى جیاوازى له ته‌واوى ستایلى پڕۆگرامه‌كه‌ى.
دوو وێنه‌ى نوێى كه‌یلان عه‌بدوڵا تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ژاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى زۆر جوان به جلێكى كوردى ده‌ركه‌وتووه.
كه‌یلان پێشتر وێنه‌یه‌كى خۆى به بێ مكیاژ بڵاو كره‌ده‌وه، ئه‌مه‌یش به هه‌وڵێكى بوێرانه ته‌ماشاى كرا له‌لایه‌ن هه‌وادارانى، چوونكه یه‌كه‌م جاره خانمێكى پێشه‌كه‌شكار بتوانێ به‌بێ مكیاژ وێنه‌ى خۆى بڵاو بكاته‌وه، له سه‌ر وێنه‌كه‌ى هه‌وادارێكى كچ بۆى نووسیوه:"تۆ ئه‌وه‌نده ناسكى به‌بێ میكاژیش زۆر جوان ده‌رده‌كه‌ویت".
كه‌یلان عه‌بدوڵا خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، سه‌ره‌تای كاری ڕاگه‌یاندنی له ڕێگه‌ی پڕۆگرامی "خوانی ئێمه" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس"ه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنی چه‌ندان پڕۆگرامی جیاواز، ئه‌م خاتوونه به یه‌كێك له قسه‌خۆشترین خانمه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی داده‌نرێت، زۆر گرنگی به جلی كوردی ده‌دات، بۆیه لای خانمان جل و ستایله‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێته قسه و باسیان، پێشتر و ئێسته‌یش كاری كێشانی وێنه‌ی تابلۆیی ده‌كات.