ناوەندی هونەری شیوەكاری چەمچەماڵ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت و بڵاوى كردووەته‌وه: "لەژێر درووشمی تابلویەك نانیك ناكات تابلویەك 5 لیتر نەوت ناكات، تابلۆكانیان دەسوتێنن"، به‌م هۆیه ده‌ستیان به سووتاندنى تابلۆ هونه‌رییه كێشراوه گرانبه‌هاكانیانكردووه.
ئەمڕۆ شەموو 16 ى كانوونى یه‌كه‌م، وەك ناڕەزایەتی دەربڕینێك ناوەندی هونەری شیوەكاری چەمچەماڵ تابلۆ هونەرییەكانیان سووتاند و لەوبارەیەیشەوە ڕایگەیاندووه: "ئیمە وەك ناوەندی هونەری شیوەكاری چەمچەماڵ هەستاین بە بەشداری كردن لەكەمپینی (تابلۆیەك نانیك ناكات تابلۆیەك 5 لیتر نەوت ناكات بۆیە تابلۆكان ئەسووتینین)".
ئەو هونەرمەندانە ئاماژە بەوە دەكەن كە هۆكاری ئەو دەربڕینی ناڕەزایەتییەیش دەگەڕێننەوە بۆ كەمتەرخەمی یەكێتی هونەرمەندان و وەزیری ڕۆشنبیری كابینه‌ى ئێسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەگەریتەوە.
كەمپینی "تابلۆیەك نانیك ناكات تابلویەك 5 لیتر نەوت ناكات بۆیه تابلۆكان ئه‌سووتێنین"، كه‌مپینێكه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى كوردستانه‌وه ڕاگه‌یاندراوه له‌به‌ر ئه‌و باروودۆخه سه‌خته‌ى ئێسته‌ى هونه‌رمه‌ندان له بێووى ژیانیان تێى كه‌وتوون.
شارۆکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی 10 کم لە گوندی (چەرمۆ)وە دوورە، کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت، کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەیش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە.