كچه گۆرانیبێژی لاوی شاری هه‌ولێر "کەژێ هاوتا"، كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد هاوتا ئه‌سعه‌د، لە واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، وێنەیەکی خۆی بڵاو كردووەته‌وه و هه‌وادارانی تووشی سەرسڕمان كردووه.
کەژێ هاوتا، لەژێر وێنەکەیدا نووسیویەتی: "خەون و هیوام گەلێ زۆرە
ئەگەر تەمەن..یاخۆ زەمەن
ئەو هەلەم بۆ برەخسێنێ..
دەستی قەدەر جار‌و بارەش
نەک هەر خەون،
بگرە خۆشت لەبن دێنێ...
. . 🌸کەژێ ی گوڵشا ."
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنە و شیعرەکەی هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه له‌و ته‌مه‌ندا به‌و جۆره هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و خۆشی ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر ده‌بێت، یه‌كێك له هه‌وادارنی بۆی نووسیوه، پێده‌چێت هه‌ندێك جوانكاریت بۆ ڕووخسارت كردبێ، چونكه زۆر قه‌ڵه‌و دەركه‌وتووی.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەندی ناوداری كورد هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ و ئیمپڕاتۆری هونه‌ری كوردی زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی و ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر خۆیی ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به كاری ئاینی ده‌ستی پێ كرد و ناوبانگی په‌یدا كرد.