كۆمپانیای سۆنی مۆبایلێكی نوێ دروست كرد

:: PM:08:35:16/12/2017 ‌

كۆمپانیای سۆنی بڕیاریدا مۆبایلی نوێ لە جۆری سۆنی Xperia XZ1  دروست بكات و بیخاتە بازاڕەكانی دنیاوە، كە هەوادارانی ئەم جۆرە مۆبایلانە بە شێوەیەكی نائارامانە چاوەڕێی ئەو بەرهەمە نوێیەن.

بەپێی ماڵپەڕی سەرەكی كۆمپانیای سۆنی كە باس لە بەرهەمە نوێیەكەی دەكات و دەڵێت، وەك كۆمپانیایەكی جیهانی مۆبایلێك دروست دەكەن، كە خێراییەكی زۆر و هێزێكی زۆری هەبێت لە كاتی بەكار هێنانیدا و ببێتە یەكەمینەكانی دنیا بۆ مۆبایلی زیرەك.

ئەوەیشی ڕوون كردووەتەوە و دەڵێت، ئەوەی ئەم جۆرە زنجیرە مۆبایلە جیا دەكاتەوە ئەوەیە ئەم مۆبایلە، پرۆسێسەر و ڕامی بەھێز و خێرا لە چارەسەری داتاكان و كردنەوەی پەیجەكانی ئینتەرنێت و قەبارەی گونجاو كە وا دەكات مۆبایلەكە باش بێت بۆ بەكارھێنان و كامێراكەی، كە بە باشترین جۆری مۆبایلەكان دادەنرێت.

مۆبایلەكە بە سیستەمی ئەندرۆید هەشت ئۆریۆی ھەیە، لەگەڵ پرۆسێسەرێكی سناپدراگۆن 835 و گرافیك كاردی ئەدرینۆ 710 مێگاھێرتز و ڕامی چوار گێگابایت و میمیۆری 64 گێگابایت و شاشەی رووپۆشكراو بە شووشەی كۆرنینگ گۆریلا گلاس، كە یەكێكە لە شووشە باشەكانی دنیا كە توانای بەرگری لە شكانی زۆرە.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان