ئەمڕۆ سێشەم 15ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان منداڵان- هەولێر، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، هەڵستا بە نمایشکردنی سێ کورتەفیلمی کوردی.
بە گوێرەی راگەیەنراوێک کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵان بڵاوی کردووەتەوە، نمایشکردنی ئەو فیلمانە، لە هۆڵی کتێبخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵان- هەولێر بەڕێوەچووە و بۆ هەردوو بەشی ئافرەتان و نەوجەوانانیش نمایش کراوە و دوای نمایشەکەش، ناوەرۆکی فیلمەکان گفتوگۆیان لە بارەوە کراوە.
ئەو سێ کورتە فیلمەی کە نمایش کراون، بریتین لە فیلمەکانی "باوکەکانم"، "میلۆدی نایت" و "ریاڵ و بەرشەلۆنە".