بۆ رۆشنایی خستنه‌سه‌ر مێژووی ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌ب، پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به هونه‌ر و چالاكیی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی و دنیا ده‌دات، گۆرانیبێژی ناودار "عه‌بدولحه‌لیم حافز"ی كردووه‌ته‌وه نموونه كه له گه‌نجێتیدا له‌رێی رێكلامی گۆڤارێكه‌وه ویستوویه‌تی هاوسه‌رگیری بكات.
"فه‌رفیش" له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی په‌نجاكاندا گۆڤاری "الكواكب" رێكلامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، هونه‌رمه‌ند عه‌بدولحه‌لیم حافز كه له دنیای هونه‌ری عه‌ره‌بیدا به"بولبولی ئه‌سمه‌ر" ده‌ناسرێته‌وه، ده‌یه‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێك بكات و هه‌موو ئه‌و خاسیه‌تانه‌ی ویستوویه‌تی له‌وێدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ به‌و هاوسه‌رگیرییه بگات، ده‌توانێ له‌ڕێی گۆڤاره‌كه‌وه پێوه‌ندی بكات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی رێكلامه‌كه، 218 كچی میسری و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، پێوه‌ندییان كردووه و به خه‌ونی ژیانیان ناو بردووه. هاوكات ئاماژه‌ی داوه له‌ناو ئه‌و 218 كچه‌ی كه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ حافز، تێیاندایه بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماسته‌ریان هه‌یه، زۆرینه‌یان میسرین.
به‌پێی پێگه‌كه كه له گۆڤاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌یان كچ له‌وانه، پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ حافز كردووه و ئه‌و رۆژه‌یان به خه‌ون وه‌سف كردووه، حافزیش كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 32 ساڵ بووه، گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه ته‌نیا رێكلامی گۆڤاره‌كه‌یه نه‌ك ویستووی خۆی، تا ته‌مه‌نی نه‌گاته 35 ساڵ، بیر له هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه، بۆیه سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كچانه‌ی كرد كه ویستی خۆیان بۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیدا ده‌بڕیوه.
عه‌بدولحه‌لیم عه‌لی شه‌بانه كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "عه‌بدولحه‌لیم حافز" ده‌ناسرێته‌وه و نازناوی "بولبولی ئه‌سمه‌ر" به‌سه‌ردا بڕاوه‌ته‌وه، یه‌كێك له پێشه‌نگه زۆر ناوداره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بییه و له ره‌چه‌ڵه‌كدا میسرییه. ئه‌و ساڵی 1929 له گوندی حه‌له‌وات له شاری شه‌رقییه‌ی میسر له دایك بووه. له‌دایكبوونیدا دایكی كۆچی دوایی ده‌كات و دوای چه‌ند رۆژێكی تریش باوكیشی به هه‌مان شێوه كۆچی دوایی ده‌كات، بۆیه حافز له ماڵی خاڵی په‌روه‌رده كراوه.
له منداڵییه‌وه هۆگری موزیك بووه و له ساڵی 1943دا چووه‌ته په‌یمانگه‌ی موزیكی عه‌ره‌بی و له‌وێ هونه‌رمه‌ند كه‌مال ته‌ویڵی ناسیوه. دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له ساڵی 1948، وه‌ك مامۆستای موزیك له قاهیره كاری كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1950دا ده‌ستی له‌و كاره كێشاوه‌ته‌وه و پێوه‌ندیی به تیپی ئێزگه‌ی موزیكی كردووه وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ئه‌بوا. له‌وكاته‌وه جیا له ژه‌نیار. وه‌ك گۆرانیبێژ ناسرایه‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئاوازدانه‌ری ئه‌وكاتی میسر، گۆرانییه‌كانی تۆمار كردووه.
عه‌بدولحه‌لیم حافز كه خاوه‌نی 231 گۆرانییه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن گۆرانیبێژانی عه‌ره‌به‌وه ده‌گوترێنه‌وه، هاوكات وه‌ك ئه‌كته‌ریش خاوه‌نی زیاتر له 10 فیلمی سینه‌مایییه كه فیلمی "ابی فوق الشجره" دوا فیلمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بووه. له ساڵی 1977 به‌هۆی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ربوونی جگه‌ر، كۆچی دوایی كردووه. له ژیانیدا هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، به‌ڵام دوای مردنی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه هاوسه‌رگیریی عورفیی له‌گه‌ڵ خاتوونه ئه‌كته‌ر سوعاد حوسنی كردووه.