بەرشەلۆنە گرێبەستی سوپەری 2018 ئاشكرا دەكات
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێوەی فەرمی دەستی بە هەنگاوەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانێكی سوپەر لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا كردووە.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: جۆسیپ ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكاری بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كردووە.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە بارتومیۆ چاوی بە ماڵباتی گریزمان (دایك و باوكی و خوشكی) كەوتووە لەیەكێك لە چێشتخانەكانی شاری بەرشەلۆنە و گفتوگۆیان سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فڕەنسییە كردووە.
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە نرخی گریزمان لە بازاڕی فرۆشتنی یاریزانان گونجاوە كە 100 ملیۆن یۆرۆیە بە بەراورد لەگەڵ نرخی ئێستای ئەستێرەكانی تۆپی پێ بەتایبەتیش فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی.
جێی باسە خوشكەكەی گریزمان بەفەرمی كارەكانی براكەی دەكات و نوێنەرایەتی ئەو دەكات لە بواری راگەیاندن و ریكلام و بەبازاڕكردنەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم