دادگای به‌ریتانیا سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دایكێكدا سه‌پاند، چونكه منداڵه‌كه‌ی له ترسی گه‌شتكردنی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ژه‌هرخوارد كردبوو.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لغه‌د" بڵاوی كرده‌وه، ژنێكی به‌ریتانی خاوه‌نی منداڵێك بوو له مێرده كۆنه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی جیابووبوونه‌وه، نه‌یده‌ویست منداڵه‌كه‌ی بچێته لای باوكی، هه‌ر جارێك ئه‌م پیاوه داوای له ژنه‌كه‌ی كردبێت منداڵه‌كه‌ی ببینێت، ژنه‌كه سزای منداڵه‌كه‌ی داوه، دوایین جاریش مێرده كۆنه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی سووریا بوو، داوای لێ كرد منداڵه‌كه‌ی بباته سووریا بۆ گه‌شتێكی كورت، به‌ڵام ژنه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌بوو، ترسا له‌وه‌ی منداله‌كه‌ی ببه‌ن و بۆی نه‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌به‌رئه‌وه منداڵه‌كه‌ی ژه‌هرخوارد كرد تا نه‌توانێت بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وه‌ك باس كرا، ئه‌م دایكه چه‌ند جارێك سزای قوڕسی منداڵه‌كه‌ی داوه، ده‌رمانی پاككردنه‌وه‌ی ده‌رخوارد داوه، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه، له كۆتاشدا ده‌رمانی دژه په‌ركه‌می داوه‌تێ، ئه‌مه‌ش حاڵی منداڵه‌كه‌ی زۆر خراپتر كردووه، كاتێك بردوویه‌تییه نه‌خۆشخانه له‌وێ هه‌موو شتێك ڕوون بووه‌ته‌وه، به زووترین كات ژنه‌كه گیراوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دایكه ویستوویه‌تی ئازاری منداڵه‌كه‌ی بدات و كارێكی نامرۆڤانه‌ی به‌رامبه‌ر كردووه، دادوه‌ری ئه‌و وڵاته سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، له‌م ماوه‌یه‌شدا بۆی نییه منداڵه‌كه‌ی ببینێت.