سانچێز داوایەكی گەورە لە خولی چین پێ دەگات
ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەستەوارەیەكی گەورەی لە خولی تۆپی پێی چین پێ دەگات.
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی هیپی چینا فۆرچنی چینی بەفەرمی داوای لە سانچێز كردووە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ پەیوەندی بە تیپەكەیانەوە بكات.
یانە چینییەكە بەڵێنی بە سانچێز داوە لەبەرامبەر یاریكردن لە ریزی تیپەكەیاندا هەفتانە وەك مووچە 400 هەزار پاوەنی پێ بدات.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە سانچێز بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە بكات، داواكاری یانە چینییەكەی رەت كردووەتەوە.
سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە سانچێز چاوەڕی دەكات لە مانگی داهاتوودا سەرۆكایەتی یانەی ئارسناڵ رێگەی پێ بدات گرێبەستێك لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئیمزا بكات كە بەفەرمی و بەهای 20 ملیۆن پاوەنی پێداوە.
ئەگەریش یانەی ئارسناڵ داواكارییەكەی قبووڵ نەكات، ئەوا بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەكەی بەشێوەی ئازاد و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە تیپی راهێنەرەكەی پێشووی پیپ گواردیۆلاوە دەكات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم