له دنیای ته‌كنه‌لۆجیادا مۆبایلی زیره‌ك به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوه، زۆریان خاوه‌ند تایبه‌تمه‌ندی و پاترییه‌كی به‌هێزن، به‌ڵام زۆرێك له‌م مۆبایلانه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك شه‌حنیان زوو دێته خواره‌وه.
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل به ده‌ست دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌رده‌وام نیگه‌رانی ته‌واوبوونی شه‌حن و كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیانن، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت ره‌چاوی ئه‌م رێنوێنییانه بكرێت:
كاتێك پارتی مۆبایله‌كه‌ت به ته‌واوی شه‌حن بووه‌وه و گه‌یشته 100%، ئیتر مه‌هێڵه له‌سه‌ر شه‌حن بمێنێت، چونكه زیان به پاتریه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها كاتێك خه‌وتی به‌شه‌وان مۆبایله‌كه‌ت جێ مه‌هێڵه له‌ژێر شه‌حن تا به‌یانی، چونكه زۆر شه‌حنبوونه‌وه‌ی پاتری توانای به‌رگه‌گرتنی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌وڵ بده به‌رده‌وام پاتری مۆبایل 100% شه‌حن نه‌بێت، چونكه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، پاتری ماده‌ی لیپیومی ئایۆنی تێدایه و پێویستی به‌وه نییه پڕ شه‌حن بێت، هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێك بۆت گونجا پاتری مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌وه و چه‌ند جارێك له رۆژدا له شه‌حنی بده ئه‌وه سوودی زۆرتره نه‌ك ئه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ت بگاته خوار 10% ئینجا شه‌حنی بكه‌یته‌وه.
مه‌هێڵه مۆبایله‌كه‌ت له شوێنی گه‌رم بێت، چونكه پاتری مۆبایل به گه‌رمی زۆر ته‌مه‌نی كورت ده‌بێت و پێویسته پاتری مۆبایل له كه‌شێكی سارددا بێت نه‌ك گه‌رم، ئه‌گه‌ر هه‌ستیشت كرد له كاتی شه‌حنكردنه‌وه‌دا مۆبایله‌كه‌ت گه‌رم بووه، ده‌ستبه‌جێ شه‌حنی له‌سه‌ر لابه‌ره.