ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ هه‌واڵه‌كانی ئایفۆن X كردبێت، باش ده‌زانێ یه‌كه‌م كێشه‌ی ئه‌و مۆبایله بریتییه ناساندنی ڕوو، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ هێشتا ئه‌و كۆمپانیایه نه‌یتوانیوه له‌و كێشه‌یه خۆی ڕزگار بكات.
سیسته‌می ناساندنی ڕوو Face ID كه كۆمپانیای ئه‌پڵ شانازی پێوه ده‌كات و وه‌ك به‌شێك له پاراستنی مۆبایله‌كه‌ی هه‌ژماری ده‌كات، نه‌یتوانی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی پیشاندانی ئایفۆن X به سه‌ركه‌وتوویی نمایشی بكات، له‌و كاته‌وه هه‌رچی سه‌رنجه بۆ سه‌ر ئه‌و ئایفۆنه‌یه كه ئایا چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "SCMP"ی چینی ڕای گه‌یاند، هێشتا ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن X گله‌یی له خراپیی سیسته‌می ناساندنه‌وه‌ی ڕوو ده‌كه‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی كامێرای پێشه‌وه‌یه و چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكیش ئامێره‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێیان كڕیوه.
ئه‌م ڕووداوه له ئه‌وروپا و چین و ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك دووباره بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئامێره‌كه‌یان بۆ كۆمپانیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بخرێته ڕوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌وانه‌ی ده‌ته‌وێ ئایفۆن X بكڕێ ده‌بێ هۆشداریی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بێت:
- چاوی هه‌ستیاری سكویریتی مۆبایله‌كه (Face ID) ڕه‌نگه وه‌ك پێویست كار نه‌كات، چه‌ندان به‌ڵگه سه‌لماندوویانه بۆ زۆر كه‌س وه‌ك پێویست نه‌بووه.
- پێش ئه‌وه‌ی بیكڕی، له فرۆشگه‌كه تاقی بكه‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی شه‌حنه بێ وایه‌ره‌كه‌ی، زۆر كه‌س تاقی كردووه‌ته‌وه و ئیشی نه‌كردووه.
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیشته‌كانی شووشه‌یه، هه‌ندێك جار هه‌ر له پاكه‌ته‌كه‌یدا شكاوه.
- هه‌ر كه ئایفۆن X ده‌كڕی، ده‌بێ به‌رگێكی گلاس له هه‌ردوو دیوی بده‌ی، له هه‌موو ئایفۆنه‌كانی تر زووتر شوخت ده‌گرێ.
- ئاگات لێ نه‌بێ هه‌رگیز لێت نه‌كه‌وێ، چونكه له به‌رزیی یه‌ك مه‌تره‌وه بكه‌وێ، جامه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌شكێ.
- نرخی چاككردنه‌وه‌ی زۆر گرانه و له هه‌موو مۆبایله‌كانی پێش خۆی زۆرتری تێ ده‌چێ. ته‌نیا نرخی چاككردنه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی نزیكی 300 دۆلاری ده‌وێ.