رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ سپۆنسه‌رى پرۆگرامێكى نهێنى كردووه، كه تایبه‌ت بووه به ئاشكراكردنى هه‌ندێك ته‌نى فڕیو له ئاسماندا.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى دوێنێ شه‌موو ئاشكرای كردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) له نێوان ساڵانى 2007 تا 2012 پاره‌ى بۆ پڕۆژه‌یه‌كى نهێنى دابین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هه‌ندێك ته‌نى فڕیو بكرێت كه له نێو ئه‌و ساڵانه‌دا له ئاسمان ده‌ركه‌وتووه و شوناسى ئه‌و ته‌نانه نه‌ناسراوه.
له باره‌ى بڕى پاره‌كه رۆژنامه‌كه ئاشكراى ده‌كات، ساڵانه 22 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كردووه. زیاتر ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تى به‌رگرى پێشتر نكۆڵى له بوونى پرۆگرامێكى وه‌ها كردووه، به‌ڵام پرۆگرامه‌كه نهێنى بووه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هه‌واڵگرى سه‌ربازیى ئه‌وكات كه لویس ئیلیزوندۆ بووه، له نهۆمى پێنجه‌مى باڵه‌خانه‌ى په‌نتاگۆن به‌ڕێوه براوه.
نیویۆرك تایمز دووپاتى ده‌كاته‌وه تا ئێسته پرۆگرامى گه‌ڕان به‌دواى ته‌نه فڕیوه‌كانى ئاسمان به‌رده‌وامه، هه‌ندێك له به‌رپرسانى په‌نتاگۆن وێڕاى كاره سه‌ره‌كییه‌كانى خۆیان به‌شێك له‌كاتى خۆیان بۆ ئه‌م كاره ته‌رخان ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى پێشتر باسیان له‌وه كردووه، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه هه‌ندێك ته‌نى نامۆ و سه‌یر له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌ركه‌تووه، له‌وانه له ئابى 2004 ته‌نێكى سه‌یر ده‌ركه‌وتووه شێوه هێلكه‌یى بووه له قه‌باره‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بازرگانى بووه، دوو فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكاى به‌دواى بوون، به‌ڵام لێیان ونبووه.