دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ساڵى 2003، رۆژ دواى رۆژ ئێران له ئامانجی ستراتیجی خۆى نزیك بووه‌ته‌وه و عێراق بووه به ده‌رگه‌ی پشته‌وه‌ی دابینكردنى پێداویستییه‌كانى له ده‌ستخستنى دۆلار و داهات و كه‌لوپه‌لی ته‌كنۆلۆجی. له هه‌مانكاتدا بۆ ئێران، عێراق پێگه‌یه‌كى ته‌كتیكی ستراتیجی گرنگی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى.
هۆكاره میحوه‌رییه‌كانى ستراتیجی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتیجیى ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا، خۆى له چه‌ندان خاڵ ده‌بینێته‌وه كه گرنگترینیان:
• عێراق بۆ ئێران بووه به‌و ده‌رگه‌ی پشته‌وه‌ی بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى هزری شۆڕشی ئیسلامى به وڵاتانى عه‌ره‌بی، له رێى ئه‌وه‌ش كۆنتڕ‌وڵكردنى ناوچه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت كۆنتڕۆڵى عێراق بكات، ئه‌وا له شیعه‌ی سووریا و لبنان داده‌بڕێت.
• به‌لاى ئێران تاكه وڵاتی ناوچه‌كه كه بتوانێت رێگر بێت له گه‌یشتن به كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌وا عێراقه كه زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى له رووى مه‌زه‌وه‌وه جیاوازن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان.
• ئه‌گه‌رچى له رابردوودا ئێران تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌ى به‌رانبه‌ر به عێراق هه‌بووه كه پێی وابووه عێراق درێژكراوه‌ى مێژوویی، جیۆگرافی و مه‌زه‌وی ئێران بووه و به‌یه‌كێك له هه‌رێمه‌كانى خۆى ده‌زانى نه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ك فه‌یرووز ئابادی سه‌رۆك ئه‌ركانى پێشتری سوپاى ئێران له‌سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو هه‌میشه ده‌یگوت عێراق موڵكى ئێرانه و نه‌وتى كه‌نداویش ده‌كه‌وێته ناوچه فارسییه‌كه‌ى.
دواى جه‌نگی دژ به رژێمى سه‌دام له 2003 كه ئێران گه‌مارۆی له‌سه‌ر بوو، له رێى چه‌ند رێككه‌وتنێكه‌وه ئێران توانی كۆنتڕۆڵی بازاڕی عێراق بكات به‌تایبه‌ت به‌غدا و پارێزگاكانى باشوور، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق رێككه‌وتن چاودێری له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى ئێرانى هه‌ڵگیرا و گومرگیشی له‌سه‌ر زۆر كه‌مكرایه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕی بازرگانى نێوان عێراق و ئێران له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو تا 2017 بكه‌ین، تێده‌گه‌ین قه‌باره‌كه چه‌نده زیادی كردووه.
له ساڵى 1975 قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕی بازرگانى 200 ملیۆن دۆلار بوو، له ساڵى 1980 تا 1988 ئاڵوگۆڕی بازرگانى به‌هۆى شه‌ڕ وه‌ستا، پاشان له ساڵى 2005 قه‌باره بازرگانییه‌كه ورده ورده به‌رز بووه‌وه تا له ساڵى 2017 گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلاری ساڵانه.
یه‌حیا ئال ئیسحاق به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری بازرگانیى تاران ده‌ڵێ، چاومان لێیه له ساڵانى داهاتوودا قه‌باره‌ى بازرگانیمان له‌گه‌ڵ عێراق بگاته 25ملیار دۆلار.
به گشتى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى له ئێران هاورده‌ى عێراق ده‌كرێن سێ جۆرن، وزه كه خۆى له غازی سروشتى و كاره‌با ده‌بینێته‌وه، كه‌لوپه‌لى نانه‌وتى كه خۆى له ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لى خۆراك، پێداویستى ناوماڵ و كه‌لوپه‌لی ده‌ستكرد ده‌بینێته‌وه و به‌شی سێیه‌میش خزمه‌تگوزاری هونه‌ری و ئه‌ندازیارییه كه خۆى له سێكته‌ره‌كانى وزه و نیشته‌جێبوون و ته‌ندروستى و گواستنه‌وه ده‌بینێته‌وه.
له رێى ئه‌مه‌وه ئێران توانیویه‌تى 17.5%ی كه‌لوپه‌لى بازاڕی عێراق دابین بكات، به‌ڵام سنجابی شیرازی ئه‌مینداری گشتیی ژووره بازرگانییه‌كانى ئێرانی عێراقی ده‌ڵێ، چاومان له‌وه‌یه ئه‌و رێژه‌یه بۆ 25% به‌رز بكه‌ینه‌وه.
چاودێرانى سیاسی و ئابووری پێیان وایه عێراق بووه‌ته ده‌رگه‌ى پشته‌وه بۆ درێژبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران وه‌ك هێزێكی نه‌رم. ئێران توانیویه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر ته‌واوی ئابووریی عێراق بگرێت و به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراقیش له ماوه‌ى 12 ساڵی رابردوودا رێخۆشكه‌ر بوونه، ته‌نانه‌ت به‌شێكى زۆری پیشه‌سازیی بچووك و مامناوه‌ندی عێراقی شوێن بزر بوونه، له‌وانه دروستكردنى كه‌رپووچ كه عێراق له‌مه‌دا ناوبانگی هه‌بووه، هه‌روه‌ها موبه‌ریده كه ئێسته بازاڕه‌كانى عێراق پڕن له كه‌رپووچ و موبه‌ڕیده‌ى ئێرانی.
چاودێران و شاره‌زایان ده‌ڵێن پێوانى بازرگانیى نێوان ئێران و عێراق یه‌ك به 10یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بازاڕى عێراق به كه‌لوپه‌لى ئێرانى خنكاوه كه هه‌ر هه‌مووی به گرێبه‌ست ئه‌نجام دراون له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران. بۆ نموونه تاكه بانك كه ته‌واوى سه‌رمایه‌كه‌ى هی خۆی بێت و عێراق هیچ پشكی تێدا نه‌بێت، بانكه ئێرانییه‌كانن كه عێراق له بانكه‌كانى تر یان سه‌رمایه‌كه‌ى عێراقییه یان تێیدا پشكدار و هاوبه‌شه، بۆیه ئه‌و بانكانه رۆڵى گرنگ ده‌بینن له ده‌ستخستنى دۆلار و كه‌لوپه‌لى تریش له‌و كاته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌رمارۆ بخاته سه‌ر ئێران.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى نێوده‌وڵه‌تى كه ساڵى 2008 بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه كراوه كه نزیكه‌ى دوو هه‌زار ئێرانی به ناوى خوێندن له حه‌وزه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هاتوونه‌ته عێراق، سێ به‌شیان هه‌واڵگری ئێرانین. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردبوو كه كارى توندڕۆیی له عێراق زۆر په‌ره بسێنێت به‌مه‌به‌ستى دنه‌دانى عێراقییه‌كان دژ به ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بۆیه كاتێك ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نیشان دا له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، ئێرانییه‌كان هه‌موو هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان بۆ سه‌پاندنى دۆخى ته‌ناهی و نه‌هێشتنى كاری تیرۆر و توندڕۆیی.
پاشان شاره‌زایانی ئێرانی داوایان كرد كه پێوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست له‌نێوان عێراق و ئێران بنیاد بنرێت، مه‌به‌ستیش له‌مه‌دا ئه‌وه‌بوو له جێى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له عێراقییه‌كان، ئه‌وا عێراق بكه‌ن به ده‌رگه‌ى پشته‌وه‌ی خۆیان و تێیدا هه‌ژموونى خۆیان بسه‌پێنن له رێى په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان تا وای لێهات ئێسته ئێرانییه‌كان به بێ ڤیزا سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان پێوه‌ندی پارێزگاكانیان دروستكرد به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى به‌سڕه و میسان كه دوو پارێزگاى زۆر نزیكن له ئێران، له‌مه‌شدا ده‌ستیان گه‌یشت به چه‌ندان پڕۆژه‌ى گرنگ كه به‌های پڕۆژه‌كان گه‌یشتنه ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار.
ئێسته هه‌ڵسووڕاوانى ئابووریی ئێران نایانه‌وێت رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بێت له پڕۆژه‌كانى بنیادنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریی عێراق، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت دزه بكه‌نه ناو خودی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانى عێراق و گرێبه‌ستى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن تا بتوانن له رێیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانى عێراق بگرن و له‌وێوه پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر بڕیار به‌ده‌ستانى عێراق له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پێنج له 10ى پڕۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان.