به‌شى یه‌كه‌م
كۆشكه پادشایییه‌كان یان سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌میشه نیشانه‌ى حوكم و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تن، ئه‌مه‌شه وایكردووه ببن به نیشانه‌یه‌كى تایبه‌ت و ره‌نگدانه‌وه‌ى هێز و ده‌سه‌ڵات و شكۆی ئه‌و وڵاته. ئه‌و بۆچوونه له‌سه‌ر كۆشكی پادشایه‌تى تازه نییه و هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ى مرۆڤه‌كان ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆرییه‌تیان دامه‌زراندووه، هه‌میشه گرنگی تایبه‌تیان به كۆشكى پادشایه‌تى داوه و به‌شێكیان كه ئێسته‌ش ماون، مێژووی چه‌ندان سه‌ده‌یان هه‌یه.
كۆشكی سپی.. گرنگترین ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری جیهانى
كۆشكى سپی كه باره‌گاى فه‌رمى و جێى كاری سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى 1600 له شه‌قامى په‌نسلڤانیا له واشنتن دی سی پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆشكه جێی مانه‌وه‌ى هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه له سه‌رده‌مى جۆن ئادامز له 1800 تا ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت.
پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆشكه‌ى ئێسته تێیدا حوكمی هه‌موو دنیاى تێدا ده‌كرێ، پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا له شاری نیویۆرك بوو له سه‌رده‌مى جۆرج واشنتن له ساڵى 1789، له دوو كۆشك به ناوه‌كانى كۆشكى سامویڵ ئۆسگود و كۆشكى ئه‌لكسانده‌ر ماكومب سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كاره‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ڕاده‌په‌ڕاند. پاشان هه‌ر له نیویۆرك له ساڵێ 1790 خانوویه‌كى تر دروستكرا كه ببێته خانووى سه‌رۆكایه‌تى، به‌ڵام كارى تێدا نه‌كرا و پایته‌ختیش بۆ فیلادلفیا به شێوه‌ى كاتى و بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ گواسترایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى پایته‌ختى فیدڕاڵى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كرێت.
له فیلادلفیا كۆشكێكی گه‌وره دروستكرا تا سه‌رۆك كاروباره‌كانى وڵات به‌ڕێوه ببات، دواى ده‌ستنیشانكردنى پایته‌خت و دروستكردنى كۆشكى سپی، ئه‌و كۆشكه‌ی فلادلفیا بوو به هوتێل، پاشان له ساڵى 1832 رووخێنرا و دواتر جێیه‌كه‌ى بوو به زانكۆى په‌نسلڤانیا.
جیمس هوبان ئه‌ندازیاری بیناسازی ئێرله‌ندی نه‌خشه‌ى كۆشكى سپى داڕشتووه له‌سه‌ر شێوازێكى كلاسیكی تێكه‌ڵ به ئه‌ندازه‌ى سه‌رده‌م، كاركردن له كۆشكى سپى ساڵى 1792 ده‌ستى پێ كرد و ساڵى 1800 كۆتای هات. ئه‌و به‌رده‌ى له دروستكردنى به‌كارهاتووه پێى ده‌ڵێن به‌ردی ئه‌كوا كریك كه جۆرێكى به‌رده و زۆرینه‌ى باڵه‌خانه‌كانى ئه‌وكاتى واشنتن له‌و جۆره به‌رده دروستكرابوون، پاشان بۆیه‌ى سپی كرا.
كاتێك له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك تۆماس جیفرسون ساڵى 1801 چووه ئه‌و كۆشكه، بنیامین هنری لاتروب ئه‌ندازیاری بیناسازی كه‌مێك ده‌ستكاری كۆشكه‌كه‌ی كرد و ریزێك له ستوونى بۆ زیاد كرد به مه‌به‌ستى شاردنه‌وه‌ى جێیه‌كانى ئه‌مباركردن. پاشان ساڵى 1814 جارێكى تر نۆژه‌ن كرایه‌وه و هه‌ندێك به‌شى تریشی بۆ زیاد كرا دواى ئه‌وه‌ى له شه‌ڕى دژ به به‌ریتانیایییه‌كان له ساڵى 1812 به‌شێكى كۆشكه‌كه سووتێنرا، جارێكى جیمس مۆنرۆ سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مه‌ریكا ساڵى 1917 گه‌ڕایه‌وه بۆ كۆشكى سپی به مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه، پاشان ساڵى 1924 له‌لاى ده‌رگه‌ی باشووری كۆشكه‌كه رێڕه‌و و دامێنێكى نیمچه بازنه‌یی بۆ زیاد كرا، جارێكى تر ساڵى 1829 ئه‌مجاره‌یان له‌لاى باكوری كۆشیش به هه‌مان شێوه دامێنێك بۆ كۆشكه‌كه زیاد كرا.
ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك ولیام هوارد ساڵى 1909 له‌لای رۆژئاواوه یه‌كه‌م نووسینگه‌ى سپى دروستكرد و دواتریش ساڵى 1927 نهۆمى سێیه‌م بۆ كۆشكه‌كه زیاد كرا به مه‌به‌ستى جێى حه‌وانه‌وه، له‌و كاته‌وه‌ش تا ئێسته ده‌ستكارییه‌كى وه‌های كۆشكی سپی نه‌كراوه كه جێى باسكردن بێت، به‌ڵكو ئه‌و كۆشكه رۆژ دواى رۆژ بووه‌ته جێى بڕیاردان به تایبه‌ت دواى جه‌نگی جیهانى یه‌كه‌م و كۆتاهاتنى شه‌ڕی سارد له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى سۆڤیه‌تى پێشوو تا ساڵى 1990 و رووخانى بلۆكى سۆڤیه‌تى.
كرملین.. یه‌كێك له كۆنترین كۆشه‌كانى دنیا
كۆشكى كرملین ده‌كه‌وێته شاری مۆسكۆ، هه‌میشه به ناوى كرملین ناوی ده‌هێنرێت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى مۆسكۆى پایته‌ختى رووسیا و لاى باشووری كۆشكه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری موسكفا و له‌لای رۆژهه‌ڵاتیشی گۆڕه‌پانى سووری به‌ناوبانگ و باخچه‌ى ئه‌لكسانده‌ریش ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای.
كرملین له پێنج كۆشك و چوار قوبه‌ى كه‌نیسه (كاتدرائیات) و تاوه‌ره‌كانى كرملین له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كۆشكى كرملینی گه‌وره هه‌یه‌و ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌كه باره‌گاى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تیى یه‌كێتیى رووسیایه.
كرملین به ماناى (قه‌ڵا له‌ناو شار) دێت و له ساڵى 1156 دروستكراوه و پاشان فراوان كراوه، به‌ڵام مه‌غۆله‌كان ساڵى 1237 وێرانیان كرد، جارێكى تر ساڵى 1339 دروستكرایه‌وه. پێش ئه‌وه‌ى ناوى بنرێت كرملین، ئه‌و ناوچه‌یه پێى ده‌گوترا گراد موسكۆ، بۆ یه‌كه‌مجاریش ساڵى 1331 وشه‌ى كرملین به‌كارهێنرا.
ساڵى 1368 یه‌كێك له حاكمه‌كان، ته‌واوى كۆشكه‌كه‌ى له داری به‌ڵوت گۆڕی بۆ به‌ردی جیری سپی و كردى به قه‌ڵایه‌كى به‌هێز، پاش ئه‌م ده‌ستكارییه ده‌ستكرا به دروستكردنى كه‌نیسه و خه‌ڵوه‌تگه له‌ناو قه‌ڵاكه. پاشان میر ئیڤانی سێیه‌م جارێكی تر كرملینى نۆژه‌ن كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له رێى كۆمه‌ڵێك ئه‌ندازیاری رێنساسی ئیتاڵى، له ناویاندا پیتروس ئه‌نتۆنیوس سولاریوس كه دیواری به‌ردینى كرملینى دروستكرد و ماركوس روفوس كه كۆشكێكى بۆ میری نوێ له ساڵى 1508 دروستكرد.
كرملین وه‌ك باره‌گاى كاربه‌ده‌ستان مایه‌وه تا شكستى یه‌كێك له حاكمه‌كان كه به راپه‌ڕینى مۆسكۆ ناوى ده‌ركردووه له مێژوودا له ساڵى 1682، پاشان پایته‌خت بۆ شارى سانت پترسبۆرگ گواسترایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كرملین پشتگوێ خرا تا ساڵى 1773 كه فاسیلی بازهینوف خانوویه‌كى له ده‌ستگیرانه‌كه‌ى كاترین به ئه‌ندازه‌ى نوێ له كرملین دروستكرد.
پاش شه‌ڕى فڕه‌نسا دژ به رووسیا ساڵى 1812، هێزه‌كانى فڕه‌نسا به سه‌رۆكایه‌تیى ناپلیۆن توانییان له رێى تۆپهاوێژه‌كانه‌وه زیانى زۆر به كرملین بگه‌یه‌نن، به‌ڵام له ماوه‌ى نێوان 1816 تا 1919 جارێكى تر كرملین نۆژه‌ن كرایه‌وه و كۆشكى تازه و گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنیادنرا كه كێبه‌ركێى كۆشه‌كانى سانت پترسبۆرگی ده‌كرد و پاشان ئه‌مبارێكى چه‌ك له ساڵى 1851 بۆی زیاد كرا.
له سه‌رده‌مى سۆڤیه‌ت، ڤلادیمێر لینین ئه‌نجوومه‌نى پیرانى هێنایه ناو كرملین و كردی به باره‌گاى مانه‌وه‌ى خۆى، جۆزێف ستالینیش ژوورێكى هه‌بوو له‌ناو كرملین، دواتر مۆزه‌خانه له‌ناو كرملین ساڵى 1961 دروستكرا و ئێسته گرنگترین چه‌كه دروستكراوه‌كانى سه‌رده‌مى سۆڤیه‌ت و ئێسته‌ى رووسیا له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا نمایش كراون.