ئەمڕۆ جارێکی تر، مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی، لە بەردەم بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ساز دا، یه‌كێتی مامۆستایانیش ده‌ڵێ: كه‌سی حزبی تێدا بووه كه زیان به په‌یامی مامۆستایان ده‌گه‌یه‌نێ.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان بە "وشە"ی گوت: بەداخەوە ئەمڕۆ خەڵکانی حزبی لەناو خۆپیشاندانی مامۆستایان گوتاریان دەخوێندەوە و تێیدا خەڵکیان ھان دەدا، ئەمە کارێکی خراپە و پێویستە رێگری لەو کەسانە بکرێت و نەھێڵن ئەو کارە بکەن، چونكه ناکرێ دەستی حزبی تێکەڵ بە داواکاری مامۆستایان بکرێت.
زیاتر گوتی: ھاتنی کەسانی حزبی بۆ ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان، وا دەکات گومان بکرێته سه‌ر خودی خۆپیشاندانه‌كه به‌وه‌ی دەستی سیاسی لەپشت ئەو خۆپیشاندانانە هه‌بێت.
لەناوخۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان، حاکم شێخ لەتیف ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەسەر لیستی گۆران گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، لەلایەن سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکە داوای لێ کراوە گوتار پێشکەش بکات و گوتی: جاران دەمانگوت سەدام حوسێن و حکوومەتەکەی دوژمنمانن و ناشرینن، بەڵام ئەم حکوومەتە لەوان ناشرینترە.
به‌هۆی بایكۆتكردنی مامۆستایانه‌وه، له ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان تا ئێسته پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێ نه‌كردووه، داواكارىیان چاككردنى مووچه‌كانیانه، له‌گه‌ڵ پێدانى پاره‌ى مانگانه له كاتى خۆیدا، هه‌رچه‌نده پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیارى خه‌رجكردنى شه‌ش ملیار دینارى بۆ مامۆستایان دا كه له مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆیان خه‌رج بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى و چه‌ند بازرگان و سه‌رمایه‌دارێكیش له ڕێگه‌ى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، بڕیارى هاوكاریان داوه، به‌ڵام مامۆستایان سه‌رجه‌مى ئه‌وانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم